رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دارایی عێراق دەڵێ، سبەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن.
لە کاتی چوونە دەرەوەی لە کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، شکۆ عومەر، بەرپرسی ئۆفیسی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا لە فالح ساری، وەزیری دارایی عێراقی پرسی: ئایا پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێن؟ وەزیری دارایی عێراق لە وەڵامدا گوتی:" پێش پێنجشەممە، پشتیوان بەخودا سبەی دەینێرین. پشتیوان بە خودا، سبەی ".
وەزیری دارایی عێراق لەبارەی بەهای دۆلاریش گوتی: "ئەمە لای من نییە".
رۆژی دووشەممە (5ی تشرینی یەکەمی 2026) تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتی مانگی ئاب 2026، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.


