Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی عێراق - ئەرشیڤ

کۆبوونەوەیەکی شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی عێراق - ئەرشیڤ

کوردستان

حکومەت: بۆ مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان شاندێکمان دەچێتە بەغدا

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بۆ تاوتوێکردنی پشک و مافی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا، بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی دانوستاندنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندییەکان و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، رۆژی چوارشەممە 07-10-2026، شاندێکی باڵای دانوستاندکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات".

شاندەکە پێکدێت لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و هەریەکە لە سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و نوێنەری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "شاندەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرە کوردستانییەکان لە دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات، بە مەبەستی گفتوگۆ و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027".

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، شاندەکە لە بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی لە بەرامبەر حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەو پابەندییانە بۆ ساڵی داهاتوو، بۆ ئەوەی "هیچ بیانوو یان هۆکارێک بۆ دواخستن، راگرتن یان کەمکردنەوەی ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنێتەوە".

ئەو بابەتانەی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێیان دەکات، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە بریتین لە: "مووچە و شایستە دارایییەکانی مووچەخۆران، پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، هەروەها شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە خشتەکانی میلاک و پلەی وەزیفی و خەرجییەکانی بەکاربردن و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی سەروەری و حاکیمە، هەروەها ئەو شایستە دارایییانەی کە بەپێی دەستوور و یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراون".

یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی شاندەکە لە بەغدا گفتوگۆی لەسەر دەکات، مووچە و شایستەکانی مووچەخۆرانە لە یاسای بودجەدا. حکومەت دەڵێت، دەیانەوێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رووی ماف و شایستە دارایییەکانەوە هاوتا بن لەگەڵ هاوتاکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.

حکومەت دەڵێت: "شاندەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مووچە و شایستە دارایییە بنەڕەتییەکان لە پێوەری خەرجییە راستەقینەکان (الإنفاق الفعلي) و هەر کۆتوبەندێکی دیکە کە ببێتە هۆی دواخستن، راگرتن یان کەمکردنەوەی شایستەکان، دوور بخرێنەوە و لە بودجەی فیدراڵیدا میکانیزمێکی روون و جێگیر بۆ دابینکردن و ناردنی ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێت".

 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە