Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی چوونە ئەو شوێنەی کە تەقەکەی لێوە کراوە

وێنە: هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی چوونە ئەو شوێنەی کە تەقەکەی لێوە کراوە

کوردستان

لە حەویجە هێرش کرایە سەر خاڵێکی حەشدی شەعبی

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

لە  قەزای حەویجەی سنووری پارێزگای کەرکووک كامێرایەکی چاودێریی خاڵێکی حەشدی شەعبی تەقەی لێکرا و پۆلیسی کەرکووک دەڵێ، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە. 


عەمید عامر نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، ئەمشەو، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە گوندێکی سەر بە قەزای حەویجە، بە نیشانەشکێن تەقە لە کامێرایەکی چاودێریی گەرمیی خاڵێکی حەشدی شەعبی کرا.

عەمید عامر نووری ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی روویداوە ئەوەیە کە تەنیا کامێرای چاودێرییەکە کراوەتە ئامانج کە ئەوەش هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە و هیچ شەڕەتەقەیەکیش دروست نەبووە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک، رووداوەکە لە نزیک ئەو شوێنە بووە کە رۆژی پێشتر هێرشی تێدا کرابوو.

 

هەروەها رەتیکردەوە هیچ چەکدارێکی داعش گەمارۆدرابێت و ئاماژەی بەوەکرد،دوای هێرشەکە، هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی چوونە ئەو شوێنەی کە تەقەکەی لێوە کراوە.

دوێنێ لە سنووری قەزای حەویجە چەکداری نەناسراو پەلاماری خاڵێکی پشکنینی فەوجی سێی لیوای 9ـی پۆلیسی فیدراڵی دا، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و سێی دیکەیش بریندارن.

رووداوەکە کاژێر 08:00 ئێوارە بوو لە گوندی بورغیلیەی سەر بە حەویجە و بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هێرشەکە بە نیشانەشکێن کرا. 

لە هێرشەکەدا پۆلیسێک بە ناوی بەکر ماجد محەممەد بریندار بوو و دوای ئەوەی گەیێندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە