Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

خوێندنگەیەک لە کەرکووک بەناوی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری کۆچکردووی رووداو کرایەوە

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

لە رێوڕەسمێکدا لە شاری کەرکووک، ناوەندێکی خوێندنی کچان بەناوی "هەڵکەوت عەزیز"، پەیامنێری کۆچکردووی تۆڕی میدیایی رووداو کرایەوە. خوێندنگەکە لەسەر فەرمانی جێگری پارێزگاری کەرکووک بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە نراوە.


قردێلەی کردنەوەی ناوەندەکە لەلایەن شاو و مانی، منداڵەکانی هەڵکەوت عەزیز و دایکیانەوە بڕا. باوکی هەڵکەوت، کەسوکار و هاوڕێکانی ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.

رێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکووک، لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە بوو. ناونانی خوێندنگەکە بەناوی پەیامنێرە کۆچکردووەکەی رووداو، جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە بوو کە لە کاتی پرسەکەیدا بە بنەماڵەکەی درابوو.

 

عەزیز محەممەد، باوکی هەڵکەوت عەزیز، رایگەیاند کە ئەم هەنگاوە دڵخۆشی کردوون و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لەم کارەدا بەشدار بوون. خوێندنگە نوێیەکە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "فامیلی لاند"ە و لەلایەن وەبەرهێنەرانی پڕۆژەکەوە دروستکراوە. بیناکە لە 12 پۆلی خوێندن پێکدێت و وەک ناوەندیی کچان بەڕێوەدەبرێت.

 

تانیا بەرزان، بەڕێوەبەری ناوەندیی هەڵکەوت عەزیز، رایگەیاند، "میلاکی تەواوی مامۆستا و فەرمانبەرمان بۆ دابین کراوە و نزیکەی 100 خوێندکار ناویان تۆمار کردووە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە خوێندن دەکەن."

بڕیارە لە قۆناخی یەکەمدا خوێندن لە ناوەندییەکە بە زمانی عەرەbi بێت و دواتر دەوامێکی دیکەی بە زمانی کوردی تێدا بکرێتەوە. بۆ ئەمساڵی خوێندن، تەنیا پۆلی یەکەم و دووەمی ناوەندی وەردەگیرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە