Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەڕینەوەی چەند هاونیشتمانییەک لەسەر بەلەمێکی دەستکرد کە بە دار دروستکراوە

پەڕینەوەی چەند هاونیشتمانییەک لەسەر بەلەمێکی دەستکرد کە بە دار دروستکراوە

کوردستان

بەهۆی دروستکردنی بەنداوێک لە سنە رێگەی چەند گوندێک داخراوە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی دروستکردنی بەنداوی (ژاو) لە سنە، رێگەی چەند گوندێک داخراوە و هاونیشتمانییان ناچارن بە بەلەم هاتووچۆ بکەن. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026، هاونیشتمانیەک لە شاری سنە بە رووداوی گوت: "بەهۆی دروستکردنی بەنداو لە سەر رووباری ژاو لە سنە، رێگەی هاتووچۆی چەند گوندێکی نزیکی  بەنداوەکە  تێکچووە ئاو دایپۆشیوە، ناچارن بە بەلەم هاتووچۆ بکەن."

هەر لەم بارەوە یوسف ئەسەدی، هاونیشتمانی و هونەرمەندی خەڵکی سنە چووەتە شوێنەوە و ڤیدیۆیەکی بۆ رووداو ناردووە.

یوسف ئەسەدی دەڵێ: شوێنەکە تەنیا 15 خولەک لە شاری سنە دوورە و لە گوندەکان کۆمەڵێک قوتابی هەن کە ناچارن بۆ چوون بۆ دەوامی قوتابخانە بەلەم بەکاربهێنن. 

یوسف ئەسەدی دەشڵێ، جگە لە وەستانی ئاو و گیرانی رێگەی هاتووچۆ، بۆنی ناخۆش خەڵکی هەراسان کردووە، ئەوەش بۆ تەندروستیی دانیشتووان مەترسیدارە.

 دانیشتووانی گوندەکانی چەمسو و دەرە کۆڵە دەڵێن، بڕیار بووە لەگەڵ دروستکردنی بەنداوی ژاو دا، پردی پەڕینەوە بۆ دانیشتووانی گوندەکە دروست بکرێت، بەڵام لە ساڵی 2013ـەوە کە دەست بە دروستکردنی بەنداوەکە کراوە، رێگەی گوندەکان تێکچووە و پردی پەڕینەوەیان نییە. 

بەنداوی ژاوە 13 ساڵە دروست کراوە، بەڵام بەهۆی کێشە ژینگەییەکانەوە تاوەکو ئەم ساڵ ئاوی تێیدا گلنەدرایەوە.

ئاوەڕۆ و پیسایی شاری سنە، 82 گوند و هەروەها ئاوەڕۆی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ، هەموو ئەمانە تێکەڵ بە رووباری قشلاخ و رووباری گاوەرۆ دەکرێن و ئاوێکی زۆر پیس دەچێتە نێو کۆگەی بەنداوەکە.

لە پارێزگای سنە 18 بەنداوی گەورە و بچووک هەن؛ دەسەڵاتی بەکارهێنانی 12 بەنداویان لە دەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سنەیە و دەسەڵاتی بەکارهێنانی ئاوی 6 بەنداویش لە دەست بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ دایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە