Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق

کوردستان

ئەمڕۆ جارێکی دیکە دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان  و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق رێککەوتوون دیاریکردنی رێژەی پشکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلابێتەوە. ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە. 


سروە محەممەد، ئەندامی لیژنەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان  و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی رێژەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 لەسەر ئەو رێککەوتن کە رێژەی 12.67٪ و 14.14٪، بە کۆنووسێک بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەوێ یەکلابکرێتەوە.

بەگوتەی سروە محەممەد، کە بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان  و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق جارێکی دیکە کۆدەبنەوە بۆ درێژەدان بە  گفتوگۆکانیان. 

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە. 

دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.67% تەرخانکراوە، کە ئەوە پێچەوانەی سەرژمێرییە، چونکە رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 14.14%ی عێراق."

دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەرێمی کوردستان داوای کردووە پشکی لە بودجەدا بە رێژەی 14.14% بێت لەسەر بنەمای دوایین سەرژمێریی گشتی، بەڵام حکومەتی بەغدا پشکی هەرێمی بە 12.7% دیاری کردووە و رایگەیاندووە، ئەو رێژەیە دوای دەرکردنی ئاوارەکان، ئەو کەسانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان نین و ئەوانەی رەگەزنامەی عێراقییان نییە، دەمێنێتەوە.

قەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق 217.2 تریلیۆن دینار دینارە، پشکی هەرێمی کوردستان بە 13.3 تریلیۆن دینار دیاری کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە