Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دەزگەی روانگە زیاتر لە شەش هەزار مەتر دووجا لە پارکی پێشمەرگە نۆژەن دەکاتەوە

ڤەژین موراد

ڤەژین موراد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤەژین موراد
ڤەژین موراد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

دەزگەی روانگە پڕۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەی لە پارکی پێشمەرگە جێبەجێ کرد، کە رووبەری زیاتر لە شەش هەزار مەتر دووجا دەگرێتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو و سەلامەتتر بۆ وەرزشکاران و خێزانەکانی ناوچەکە.

پرۆژەکە نۆژەنکردنەوەی زیاتر لە چوار هەزار و 700 مەتر دووجا رێڕۆی راکردن و هەزار و 500 مەتر دووجا رووبەری یاریگەی منداڵان لەخۆدەگرێت. رووبەری پرۆژەکە بە ماددە و کەرەستەی پێشکەوتوو و بەپێی پێوەرە جیهانییەکان دروستکراوەتەوە.

حەسەن شێخ عەلائەدین، نوێنەری دەزگەی روانگە لە لێدوانێکدا تایبەت رووداوی راگەیاند: "ئەم پارکە لە رابردوودا زۆرترین سەردانیکاری هەبووە، بەڵام تەواوی شوێنە وەرزشییەکەی گەشتبووە ئاستی لەناوچوون. سەرەنجام داواکاری بەردەوامی خەڵکی ناوچەکە وایکرد بڕیاری نۆژەنکردنەوەی تەواوەتی شوێنەکە بدەین."

هاوکات دانیشتووانی ناوچەکە دەستخۆشی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن. سۆزان کابانی ماڵەوەیە و دانیشتووی ناوچەکەیە، ئاماژەی بە خۆشحاڵی خۆی کرد و بە رووداوی گووت: "ئەم پڕۆژەیە بەڕاستی یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ خەڵکی ناوچەکە. سوپاسێکی زۆری دەزگەی روانگە دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە."

ئەم نوژەنکردنەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگەی روانگەدایە بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان و خزمەتکردنی خێزان و وەرزشکاران لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە