Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپێشاندانی عەرەبەکانی حەسەکەیە. وێنە: میدیای فەرمی سووریا (سانا)

خۆپێشاندانی عەرەبەکانی حەسەکەیە. وێنە: میدیای فەرمی سووریا (سانا)

کوردستان

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە نزیکەوە چاودێری دۆخی حەسەکە دەکەین

دیار کوردە

دیار کوردە

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو نیگەرانیی خۆی لەبارەی دۆخی ئەمنیی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، واشنتن لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان و راپۆرتەکانی تایبەت بە نائارامی لە حەسەکە دەکات.


رۆژی هەینی، 9ی تشرینی یەکەمی 2026، گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارەکانی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن سەبارەت بە گرژییەکان حەسەکە رایگەیاند: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن، تووندوتیژی و هاندانی تووندوتیژی رەتبکەنەوە. پێویستە هەموو جیاوازی و ناکۆکییەکان لە رێگەی دیالۆگی ئاشتییانەوە چارەسەر بکرێن."

سەبارەت بە داهاتووی سیاسیی وڵاتەکە و مافی پێکهاتەکان، گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد: "واشنتن پشتیوانی لە سووریایەکی یەکگرتوو و خاوەن سەروەری دەکات، بە جۆرێک کە تێیدا گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە لە مافی هاووڵاتیبوونی یەکسان و ئاسایش سوودمەند بن؛ هاوکات دەبێت کورد و تەواوی پێکهاتەکان بەشدارییەکی راستەقینە و کاریگەریان لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەبێت".

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ رووداو، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی سووریا کرد کە سەرکردەکانی کوردیش لەخۆدەگرێ، "پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت"، هەروەها داوایشی لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی کرد "بە شێوەیەکی کرداری وەڵامی نیگەرانییە رەواکان بدەنەوە و هەنگاوی پێویست بۆ بنیاتنانەوەی متمانە بنێن". 

ئەو گوتانەی گوتەبێژەکە لە کاتێکدان دوێنێ، دوای نوێژی هەینی، دانیشتووانی گەڕەکی (تل حەجەر) لە شاری حەسەکە، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سووریاوە، داوای چەسپاندنی تەواوەتیی دەسەڵاتی حکومەتی عەرەبیی سووریایان کرد لە ناوچەکە، بەڵام زۆری نەبرد خۆپیشاندانەکە ئاڵۆزی تێکەوت و هەوڵدرا بچنە نێو گەڕەکەکانی دیکە کە دانیشتووانەکەی کوردن، بەڵام هێزە ئەمنیەکان رێگەیان نەدان.

عەرەبەکانی حەسەکە چییان دەوێ؟

عەرەبی دانیشتووی حەسەکە، کەمینەن و لە گەڕەکەکانی تل حەجەر و غوێران نیشتەجێن، دوای تێکەڵبوونەوەی ئیدارەی خۆسەر بە حکومەتی سووریا، بەردەوام داوای چەسپاندنی تەواوەتیی دەسەڵاتی دیمەشق دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێک خۆپیشاندانیان کردووە.

حەسەکە شارێکی کوردستانییە، سەرەڕای تێکەڵبوونی رێڤەبەری خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، هێشتا دانیشتووانەکەی (کورد) نایانەوێ جگە لە کورد، فەرمانڕەوای دیکەیان هەبێ، ئەمەش وای کردووە کە دوو بۆچوونی دژ بەیەک دروست ببێ.

خۆپیشاندانی کورد و بریندارکردنی چەکد هاونیشتمانییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شەوی پێنجشەممە، شاری حەسەکە رووبەڕووی ئاڵۆزی و گرژییەکی تووند بووەوە؛ دوای گردبوونەوەی گەنجانی کورد لە چەند گۆڕەپانێکی شارەکەدا. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ بڵاوەپێکردنی گەنجان، تەقەی زۆریان کرد.

رامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند هاووڵاتییەکی کورد لە دەوروبەری مەیدانی (حەمامە) بریندار بوون. هەروەها بەهۆی تەقەی بەردەوامەوە، زیانێکی زۆر بە موڵک و ماڵی خەڵکی سڤیل گەیشتووە.

ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە هات کە لە گەڕەکی موفتی گردبوونەوەیەک بۆ داواکردنی مافەکان کرا، بەڵام پێکدادان لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو. "ئاسایش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە هێزی بەکار هێنا و تەنانەت بە قۆناخە تفەنگ لە چەند ئۆتۆمبێلێکی خۆپێشاندەرانیان داوە."

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە