Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی رادیۆی رۆژئاڤا

لۆگۆی رادیۆی رۆژئاڤا

کوردستان

لە حەسەکە هێرش کرایە سەر تیمی رادیۆی رۆژئاڤا و کارمەندێکیان بریندار کرا

سیروان عەباس

سیروان عەباس

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

تیمی رادیۆی (رۆژئاڤا ئێف ئێم) لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکی رۆژنامەڤانیی خۆیان لە گەڕەکی ساڵحیەی شاری حەسەکە، رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بوونەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا، یەکێک لە کارمەندانی تیمەکە بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆکە کە لە هەژماری فەرمیی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو هاوکارەیان گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە؛ ئێستا تەندروستیی باش و جێگیرە.

چەکدارەکان دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، ئۆتۆمبێلی تیمەکەیان بردووە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لە حەسەکە گوتی: ئێستا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خەریکی بەدواداچوونن بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئەم رووداوە و دۆزینەوەی بکەرانی.

 

رادیۆی رۆژئاڤا، لە ساڵی 2012 دامەزراوە و ئێزگەیەکی هەواڵی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، میۆسیقی و رۆشنبیرییە، بە زمانی کوردی و چەند زمانێکی دیکە پەخش دەکات.

چەند رۆژێکە بەشێک لە دانیشتووانی حەسەکە (کورد و عەرەب بە جیا) دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و کوردانی شارە کوردستانییەکە داوای خزمەتگوزاری دەکەن و عەرەبەکانیش، داوای چەسپاندنی تەواوەتیی دەسەڵاتی حکومەتی سووریا دەکەن لە شارەکە.

 


بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە