Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی نێو بازاڕ

دیمەنێکی نێو بازاڕ

کوردستان

بۆ رێکخستنی نرخ و پاراستنی بەرهەمی نێوخۆ؛ سبەی دوو هەنگاو لە هەولێر دەنرێن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

سبەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو جووڵەی سەرەکی بۆ رێکخستنەوەی نرخ لە بازاڕەکان و پاراستنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەستپێدەکات؛ وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ کۆنسووڵخانەکان و بازرگانان کۆدەبێتەوە، هاوکات وەزارەتی کشتوکاڵیش لە رێگەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییەوە هەڵوێستی فەرمیی خۆی و دەقی نامەکانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات.


رۆژی شەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی وەزارەتی بازرگانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ نوێنەری کۆنسووڵخانەکان و بازرگانان دەبێت بۆ رێکخستنەوەی بازاڕ و جێگیرکردنی نرخەکان لەسەر بنەمای قازانجێکی دیاریکراو و دادپەروەرانە".

ئەمە لە کاتێکداییە کە بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، بازاڕ ناجێگر بووە نرخەکان بەرزبوونەوتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاری بکات، کە لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها بڕیارێکی دیکەی بەغدا لەباری هاوردەکردنی نرخی مریشک و هێلکە ناجێگری لە نرخی ئەو بەرهەمانە دروستکردووە. کاردانەوەکان بەرامبەر بڕیارەکەی بەغدا بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی مریشک و هێلکە دەچنە قۆناخێکی نوێوە. 

 

قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رووداوی راگەیاند: "سبەی کاژێر 09:30ـی بەیانی لە وەزارەتی کشتوکاڵ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی سەبارەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر بەرهەمی هێلکە و گۆشتی مریشک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بەڕێوەدەچێت".

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وردەکاری و دەقی ئەو نامانە دەخرێنەڕوو کە لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزیری کشتوکاڵی عێراق کراون و تێیاندا داوای پێداچوونەوەی بەپەلە بە بڕیارەکەدا کراوە.

قارەمان قادر دەڵێ، بڕیارەکەی بەغدا لە بەرژەوەندیی کەرتی بەرهەمهێنانی ناوخۆدا نییە و گوتی: "لەو دۆخە هەستیارەی ئێستای ئابووریدا، پێویست بوو زیاتر گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت و ئاستی هاوردەکردن کەمبکرێتەوە، نەک وەک ئەوەی بڕیاری لێدراوە رێگە بۆ هاوردەکردن زیاتر خۆشبکرێت، بەتایبەت کە لە بەرهەمی هێلکە و مریشکدا گەیشتووینەتە قۆناغی خۆبژێوی و بەرهەممان لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترە و دەبێت ساخبکرێنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا وەرگرتنی باج و رسووماتی گومرگی لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی وەک هێلکە، مریشک و گۆشت دوابخرێت، بەڵام سەرەڕای بڕیارەکە نرخەکان لە بازاڕدا دانەبەزین و بە پێچەوانەوە روویان لە بەرزبوونەوە کرد.

دوای بڕیارەکە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە لێکەوتەکانی دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردەکراو دا و داوای پێداچوونەوەی بەپەلەی کرد، بەو پێیەی پێیوایە لابردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردەکراو بازاڕی ناوخۆیی دەخنکێنێت، زیانێکی دارایی قورس بە کەرتی پەلەوەر دەگەیێنێت و دەبێتە هۆی خستنەمەترسیی دەیان هەزار هەلی کار.


بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە