Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بازاڕی شاری هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

بازاڕی شاری هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

یەکێتیی زانایان بۆ رووداو: قۆرخکاری نرخی کاڵا بەهۆی دۆلارەوە حەرامە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و کەلوپەل لەم کاتەدا لەلایەن بازرگانان و دووکاندارانەوە شەرعی نییە و قۆرخکاریش بەو هۆکارەوە حەرامە، ئاماژە بەوەش دەکات، کە کاڵاکانی ئێستای بازاڕ بە نرخی پێشووی دۆلار کڕدراون.


رۆژی شەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو دووکان و مارکێتانەی ئێستا نرخی کاڵاکانیان بەرزکردووەتەوە کارەکەیان دروست نییە، چونکە ئەو کەلوپەلانەی ئەمڕۆ لە بازاڕدا هەن بەشێکی زۆری وەجبەی کۆنن و هێشتا بە نرخی دۆلاری ئێستا کاڵا بەو شێوەیە زۆر نەکەوتووەتە بازاڕەوە".

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان لەبارەی قۆڕخکاری بازاڕەوە دەڵێت: "هەر دووکاندارێک یان بازرگانێک نرخەکان بقۆزێتەوە، حەرامە و مامەڵەکەی دروست نییە، بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەل زیاد لە رادەی خۆی کارێکی نادروستە".

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین بازرگان و دووکاندارانی خۆمان چاو لە وڵاتانی دەرەوە بکەن و بکەونە ژێر ئەو بڕیارە سیاسییانەی کە عێراق دەیدات و میللەتی خۆیان عەزیەت بدەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاری بکات، کە لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

هەر لەو رۆژەدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، کاریگەریی خێرای لەسەر نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکان نابێت و پێویستە تاوەکو نزیکەی دوو مانگی دیکە نرخەکان جێگیر بن. هاوکات هۆشداری دایە خاوەن مارکێت و دووکانەکان کە هەر زیادکردنێکی نایاسایی لە نرخدا رووبەڕووی سزایان دەکاتەوە و لێژنەکان لە رێگەی بەراوردکردنی پسوولەکانەوە چاودێریی نرخەکان دەکەن.

نرخە نوێیەکانی دۆلار لە عێراق:

نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار

نرخەکان پێشتر بەمشێوەیە بوون:

نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1300 دینار
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1310 دینار
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1320 دینار

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە