Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی دوو گەنجەکە

وێنەی دوو گەنجەکە

کوردستان

لە دووبز دوو گەنج لە ڵایڤی تیکتۆکدا دەستگیرکران

گەشاو خالید

گەشاو خالید

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی پارێزگای کەرکووک دوو گەنجی لە قەزای دووبز دەستگیر کرد کە لە راستەوخۆی تیکتۆک، هەواڵی ناڕاست و پڕوپاگەندەیان لەبارەی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بڵاودەکردەوە. پۆلیس دەڵێت: "رێگە بە هیچ هەوڵێک نادەین بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی."


عەقید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، رۆژی یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی2026، بە رووداوی راگەیاند: "ئەم ئۆپەراسیۆنە لەسەر فەرمانی راستەوخۆی لیوا فەتاح مەحموود خەفاجی، فەماندەی پۆلیسی کەرکووک ئەنجامدراوە، بە مەبەستی چاودێریکردنی سۆشیاڵ میدیا و  رووبەڕووبوونەوەی هەر کەسێک کە بیەوێ ترس و دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتیاندا دروست بکات."

عەقید عامر شوانی گوتی: "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دووبز توانیویانە ئەو دوو گەنج بدۆزنەوە کە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە پەخشی راستەوخۆیان کردبووەوە و بە ئەنقەست زانیاریی نادروستیان دەربارەی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی قەزاکە بڵاودەکردەوە".

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: "دەزگا ئەمنییەکان لە جووڵەیەکی خێرادا شوێنی تۆمەتبارەکانیان دۆزییەوە و دەستگیریان کردن". 

عەقید عامر شوانی راشیگەیاند: "تەواوی رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان گیراوەتە بەر و ئێستا راگیراون تاوەکو  رادەستی دادگە بکرێن و بەپێی یاسا سزای خۆیان وەربگرن."

بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە مەبەستی شڵەژاندنی رای گشتی، سزای بەندکردن و پێبژاردنی دارایی لەسەرە. 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە