Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کوردستان

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک: پێنجشەممە نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژی پێنجشەممەوە لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵاندا دەکرێت. سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێ، دابەشکردنەکە لە رێی کی کارد دەبێت و 100 لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بە 20 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.


رۆژی یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. ئەحمەد کەرکووکی، سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەک ساڵانی رابردوو ئەگەر هیچ رووداوێک نەیەتە پێشەوە، لە پارێزگای کەرکووک دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان بکرێت."

دەربارەی میکانیزمی دابەشکردنەکە، د. ئەحمەد کەرکووکی گوتی: "دابەشکردنی نەوتەکە بە سیستمی دیجیتاڵی و لە رێی کی کارد دەبێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی هەموو هاووڵاتییان بە یەکسانی لێی سوودمەند بن."

سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزارییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی دابەشکردنەکە سەرەتا لە سەنتەری شاری کەرکووکەوە دەستپێدەکات و دوای تەواوبوونی سەنتەر، لە دەوروبەری شارەکە و شارۆچکەکان دابەش دەکرێت.

لەبارەی بڕ و نرخەکەشی، د. ئەحمەد کەرکووکی دەڵێ: "نەوتەکە بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێت و وەک ساڵانی رابردوو 100 لیتر بە 20 هەزار دینار دەبێت."

لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا کاتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان دیار نییە. لە کاتێکدا ساڵانی رابردوو لە مانگی ئەیلوولەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرا.

ئایاری ئەم ساڵ بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 160 هەزار دینار بوو، نێوەڕاستی مانگی تەمموز گەیشتە 200 هەزار دینار و مانگی ئەیلوولیش گەیشتە 325 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە