Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

ئیلهام ئەحمەد: تێکەڵکردنی هەسەدە دەستکەوتی هەبووە، بەڵام هێشتا لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

 
لە کاتی بەشداریکردنی لە پانێڵەکانی یەکەم رۆژی دیداری مێری 2026 کە بە سپۆنسەری میدیایی رووداو لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی گەلی سووریا رایگەیاند: "شۆڕشی سووریا تائێستاش بەردەوامە."

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پێشووی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا "هەنگاوی باشی بڕیوە و دەستکەوتی هەبووە"، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پڕۆسەکە هێشتا لە "قۆناخی تاقیکردنەوەدایە؛" هاوکات نیگەرانیی خۆی لە کەمیی رۆڵی ژنان و "ناڕوونی" لە جێبەجێکردنی مافەکانی گەلی کورد دەردەبڕێ.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، دوای ساڵانێک لە شەڕ و ململانێی خوێناوی، تێکەڵکردنی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا بووەتەهۆی بەهێزبوونی پەیوەندیی شارەکان لەگەڵ یەکدی، کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان و سەقامگیری، بەڵام گوتی: "شۆڕشێک روویدا کە هێشتا لە قۆناخی پێگەیشتندایە و تەواوی سووریاش لە قۆناخی بنیاتنانەوەدایە."


سەبارەت بە ئەزموونی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و رەوشی ژنان لە قۆناخی نوێدا، ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری پێشوو روونیکردەوە کە سەرەڕای دەستکەوتەکان، نیگەرانی هەیە و گوتی: "سەرەڕای ئەو پڕۆسەی تێکەڵکردنەی لەنێوان هێزە سەربازییەکان و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت روویدا، پاشەکشە لە رۆڵی ژناندا دەبینرێ، ئەمەش وەک ئاڵنگارییەک دادەنێین بۆ بەشداریی ژن لە دامەزراوە و ناوەندەکانی بڕیارداندا."

لەبارەی مافەکانی گەلی کورد و مەرسوومی سەرۆکایەتیی سووریا، ئیلهام ئەحمەد گوتی، بۆ یەکەمجارە لە مێژووی سووریادا بە فەرمی دان بە بوونی گەلی کورددا بنرێ، بەڵام جەختی کردەوە کە بڕیارەکە کەموکوڕی هەیە و گوتی: "مەرسوومەکە لە رووی مافی خوێندن بە زمانی کوردی کەمینەی هەیە و هێشتا پێویستی بە میکانیزمی کردەییە بۆ جێبەجێکردن. نەبوونی روونی لە میکانیزمی بڕیارەکانی حکومەتی سووریا جۆرێک لە ئاڵۆزی و ناڕوونی دروست دەکات."

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، دەوڵەت بەرپرسیارە لە دانانی میکانیزم بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە، هۆکاری گرژییە ئەمنییەکانیشی بۆ "عەقڵییەتی دەمارگیری و رەگەزپەرستیی هەندێک لایەن" و "دەستوەردانی دەرەکی و ناوچەیی" گەڕاندەوە کە دەیانەوێ سەقامگیری تێکبدەن.


دەقی قسەکانی ئیلهام ئەحمەد

بەشی یەکەم: "بابەتەکە بە گشتی و لە بنەڕەتەوە پەیوەندیی بە سووریاوە هەیە؛ بۆیە بە زمانی عەرەبی قسە دەکەم. ئەمڕۆ کاتێک سەیری دۆخی سووریا دەکەین، دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و جەنگی خوێناوی، دوای رووخانی رژێمی ئەسەد و جێبەجێکردنی پرۆسەی تێکەڵبوون لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپا و حکومەتی سووریا و پەیوەندیی پێوەکردنی گرووپە چەکدارەکانی دیکەش بە سوپای سووریا، گۆڕانکارییەک لە گۆڕەپانی سیاسیی سووریا بەدی دەکرێ. ئەوەی روویدا شۆڕش بوو، ئەم شۆڕشە هێشتا لە قۆناخی تەواوکاریدایە. هەروەها سووریا بە تەواوەتی لە قۆناخی پرۆسەی بونیاتنانەوەدایە. دەتوانم بڵێم، پرۆسەی تێکەڵبوون بەرێژەیەکی بەرچاو هۆکار بوو بۆ کرانەوەی شارە سوورییەکان بەرووی یەکدی و کرانەوەی دەروازە سنوورییەکان. هاوکات هۆکار بوو بۆ چەسپاندنی جۆرێک لە سەقامگیری لەناو سووریا و دەرگای گەڕانەوەی سووریاییەکانی کردەوە بۆ زێدی خۆیان. پرۆسەی تێکەڵبوون و یەکگرتنەوە لەنێوان هەسەدە لە چوارچێوەی سوپای سووریادا تاوەکو ئێستا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەدیکراوە. دەتوانم بڵێم ئەم پرۆسەیە بەکردەیی هاوکار بووە لە چەسپاندنی سەقامگیری. ئەزموونی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کە هەبوو و ئێستاش هەیە، ئەم ئەزموونە لە هزر و مێشکی خەڵکی باکوور و باکووری رۆژهەڵات و تەواوی سووریاییەکاندا هەیە. ئەم ئەزموونە، نموونەی بەشداریپێکردنی ژنانی خستەڕوو لە بوارەکانی گشتیی ژیان، لە بواری سیاسی و ئابووریش. ئەزموونێکی ئەرێنی باشی هێنایە ئاراوە، بەڵام ئەمڕۆ سەرباری پرۆسەی تێکەڵبوون لەنێوان هێزە سەربازییەکان و دامەزراوە سڤیلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و تێکەڵکردنیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، تێبینی پاشەکشەکردنی رۆڵی ژنان دەبینین. پێمان وایە ئەمە ئاڵنگارییە بۆ ژنان و رۆڵی ژنان لە بەشداریپێکردنیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و پێگەکانی بڕیاردان. هەربۆیە دەتوانم بڵێم، پرۆسەی تێکەڵکردن لەلایەک دەستکەوتی هەبووە و لەلایەکی دیکەشەوە تاوەکو ئێستا لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە. سەبارەت بە گەلی کورد، لە چوارچێوەی دەرکردنی مەرسوومی کۆماری دان بە گەلی کورد دەنێت لە سووریا، بە زمان و کولتووری کوردی. هەروەها دانپێدانان بەوەی کورد بەشێکی سەرەکیی رەسەنە لە کۆمەڵگەی سووریاییدا. بەڵێ ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی سووریا ئەم جۆرە مەرسوومە دەربکرێ و دان بە گەلی کورد بنرێ. ئەمە دەستکەوتێکە لە گۆڕەپانی سووریادا بەدیکرا. هاوکات بواری جێبەجێکردنی ئەم مەرسوومە، پێمان وایە لەبارەی پەروەردە و فێرکردن بە زمانی کوردی کەموکوڕیی خۆی هەیە. هەروەها میکانیزمی جێبەجێکردنی مەرسوومەکە بە کردار هێشتا ناڕوونە. مەرسوومەکە پێویستی بە میکانیزمی جێبەجێکردنە بەکردار. بۆیە ناوە ناوە تێبینی ئەوە دەکەین و بەهۆی ناڕوونی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی سووریا، رێگە بۆ جۆرێک لە ئاژاوە دەکاتەوە. مەبەستمانە ناڕوونییە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەم جۆرە مەرسوومانە. هەربۆیە پێم وایە دەوڵەت بەرپرسیارە لە دانانی میکانیزم بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە و دانانی میکانیزم بۆ چەسپاندنی سەقامگیری، جیا لە بوارەکانی ئابووری و شەفافییەت بێت. سەرباری ئەمەش لە رووی ئەمنییەوە کە ناوە ناوە گرژی سەرهەڵدەدات. ئەم جۆرە گرژییانەی سەرهەڵدەدەن، ئەنجامی هزری تووندئاژۆیی و پەڕگیرییە کە لەناو کۆمەڵگەدا هێشتا زاڵە و لەلایەن چەند رەوتێکەوە بەڕێوەدەبردرێ. هەروەها لە ئەنجامی دەستوەردانی دەرەکیی هەرێمییەوە سەرچاوە دەگرێ و یارمەتیدەر دەبێت لە گورز وەشاندن بۆ سەقامگیری و داخستنی بواری لێکتێگەیشتنی نێوخۆیی سووریا. بۆیە لەم چوارچێوەیەدا پرۆسەی تێکەڵبوون، جۆرێک لە دەستکەوتی بۆ گەلی سووریا بە گشتیی بەدیکردووە، بەشەکەی دیکەشی هێشتا کار بۆ تەواوکردنی دەدرێت کە دەبێ بەدواداچوونی بۆ بکرێت و سووربین لە جێبەجێکردنی تاوەکو بتوانین بە کردەیی بڕیارەکان جێبەجێ بکەین. 


بەشی دووەم: "بەگشتیی کاتێک باس لە ناناوەندیی سووریا دەکرێت، وەک ئەوە وایە باس لە شتێکی دیاریکراو بکرێت. دروستکردنی ئەم دۆخە ناڕوونە لەبارەی جۆری دەسەڵاتدارییەتی ناناوەندی و دیموکراسی لەم ئاستە و بەمجۆرە وایکردووە دۆخێک بێتەکایەوە، هەر کاتێک باس لە جێبەجێکردنی ناناوەندی دەکەین وانیشان دەدرێت کە سووریا پارچەپارچە دەبێت. بەڵام دۆخەکە بەو شێوەیە نییە. قسەکردن لەبارەی ناناوەندی مەبەست بەشداریکردنە کە هاوکارە لە پتەوکردنی برایەتی و پەیوەندیی کۆمەڵگەیی و تەنانەت سیاسیش لەناو سووریا و بە هەموو پێکهاتەکانی سووریایشەوە. هەربۆیە بەرلەوەی باس لە سەپاندنی دەوڵەت بکەین، یەکسەر دەگوازرێینەوە بۆ ناوەندییەکی تووند و قووڵ کە رێگەخۆش دەکات بۆ ململانێ و ناکۆکی لە رۆژانی داهاتوودا. هەربۆیە گرنگە قسە لەبارەی دەستوورێک بکەن کە رەنگدانەوەی هیوا و مافی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا بکات. لەسەرووی هەموویانەوە گەلی کورد. قسەکردن یان فێربوون بە چەند زمانێک لە سووریا رێگە خۆشناکات بۆ دابەشکردنی سووریا، هەروەها رێگە خۆش ناکات بۆ یەکپارچەیی و لەتلەتبوونی . بەپێچەوانەوە، ئەمە دەبێتە دەوڵەمەندیی کولتووری لەنێو کۆمەڵگەی سووریا. زامنکردنی مافی گەلانی سووریا بەدڵنیاییەوە رێگە بۆ بەهێزکردنی زیاتری سووریا خۆش دەکات، لە رووی جوگرافی و لە رووی گەلیشەوە. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پێمان وایە دەبێ هەنگاوی کردەیی بنرێت کە بریتییە لە پابەندبوون بەو رێککەوتنانەی کراون. پێشتر رێککەوتبووین بەشداربین لە دەسەڵات. ئەمە لە رێککەوتنەکانی 10ـی ئادار و 20ـی کانوونی دووەم، بڕگەیەکی تێدایە باس لە بەشداریپێکردن دەکات لە رێگەی نوێنەرایەتیکردن لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە باڵیۆزخانەکان، پەرلەمان، سوپا، ئاسایشی گشتی، لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت. جەختمان لەوە کردەوە کورد بە ناو و ناسناوە کوردییەکانی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دابمەزرێ و نوێنەرایەتیی کورد بکات. کاتێک باس لە بەشداریپێکردن دەکەم، مەبەستم تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوورییە. وەک باسم کرد، لە رێککەوتنەکەماندا ئەم بڕگەیە هەبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوەی بەدیکراوە، رێژەیەکی زۆر کەمە لە جوگرافیایەکی دیاریکراوی شارێک یان ناوچەیەکی دیاریکراو، کە مەبەستم لە کۆبانێ و حەسەکە-یە. بەڵام ئەم بڕگەیە لە دیمەشق و لەسەر ئاستی دامەزراوە و وەزارەتەکاندا بەدی نەکرا. گرنگە دەوڵەت و حکومەت بەرپرسیار بێ لە جێبەجێکردنی ئەم رێژەی بەشداریپێکردنە. جگە لەمەش، هەڵبژاردن و ئامادەکردن بۆ پرۆسەیەکی سیاسی و هەڵبژاردنی سیاسی کە تەواوی سووریاییەکان تێیدا بەشداربن و کێبڕکێی راستەقینە هەبێت. دەرەنجام ئەمەیە بەشداریپێکردن لە رووی سیاسی و ژیانەوە. ئەمە هەوڵێکە بۆ ئەوەی سووریاییەکان هەست بەوە بکەن کە ئەوان بەشێکن لەم وڵاتە و سووریاش ناسنامەی سەرەکییانە و خۆیشیان بەرپرسیارن لە بەرامبەر سووریا لە پاراستنییەوە بگرە تاوەکو بونیاتنان و گەشەپێدانی، لە رووی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسی و لە هەموو روویەکەوە. لەم چوارچێوەیەدا پێموایە قسەکردن لەبارەی ناناوەندی، پێموایە یاسای 107ـە، هەرچەندە کەلێن و بۆشایی هەیە، بەڵام دەکرێ رێگەچارەی بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێک دەسەڵاتەکان دابەش بکرێن لەنێوان پارێزگاکان، وەزارەتەکان، ناوەند و دامەزراوە خۆجێییەکان. پەرەپێدانی ئەم جۆرە نموونەیە لە دەسەڵاتداری بەدڵنیاییەوە هەموو سووریاییەکان ئەو بەرپرسیارێتییە دەخەنە سەرشانیان نەوەک تەنیا حکومەت و سەرۆکایەتی. هەمووان بەرپرسیار دەبن لە گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی سووریا. 




بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە