Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بڕیارێکی عێراق کەرتی پەلەوەریی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

فەرهاد دۆڵەمەری

فەرهاد دۆڵەمەری

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەڵگرتنی باج و گومرگ لەسەر هاوردەکردنی گۆشت، مریشک و هێلکە، کەرتی پەلەوەری لە هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە. خاوەن پەلەوەرخانەکان دەڵێن، بڕیارەکە زیانێکی زۆریان پێدەگەیەنێت و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیش داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.


دەوەن موحسین، یەکێکە لە خاوەن پەلەوەرخانەکانی هەولێر و 100 هەزار مریشکی ئامادەیە بۆ خستنە بازاڕ، بەڵام بڕیارەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کێشەی بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لە شارەکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق دروستکردووە.

دەوەن موحسین، دەڵێت، "ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زیانێکی زۆر لە ئێمەی خاوەن پەلەوەرخانەکان دەدات. لە بری ئەوەی باج و گومرگی لەسەر گەنمەشامی و سۆیا و ئەو پێداویستیانە هەڵگرتبا کە پێویستمانە، رێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمی ئامادەکراو دەدات."

دوای بڕیارەکە، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتیی 2,036 خاوەن پەلەوەرخانەی گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کردووە.

رزگار حەمەد، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە بە نووسراوی فەرمی نیگەرانیی خۆمان گەیاندووەتە سەرۆکوەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە دەبێت بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە، چونکە لە بەرژەوەندیی خاوەن پەلەوەرخانەکان نییە و هەمووان زەرەرمەند دەبن."

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان 450 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێندرێت، کە تەنیا 150 هەزار تۆنی بۆ پێداویستیی نێوخۆیە و 300 هەزار تۆنەکەی دیکەی رەوانەی بازاڕەکانی عێراق دەکرێت.

هەروەها بەرهەمی هێلکە ساڵانە دەگاتە 4 ملیار و 800 ملیۆن، کە 1 ملیار و 800 ملیۆنی بۆ پێداویستیی نێوخۆییە و 3 ملیارەکەی دیکەی بۆ بازاڕەکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق دەنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە