Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئەو کوڕەی لەلایەن باوکییەوە کوژراوە

وێنەی ئەو کوڕەی لەلایەن باوکییەوە کوژراوە

کوردستان

لە کرماشان باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی دەمەقاڵێ و کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، باوکێک تەقەی لە کوڕەکەی کرد و کوشتی، پاشان خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

هاونیشتمانییەک لە شاری کرماشان، ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی خەیبەر سەر بە ناوچەی سەنجابی لە پارێزگای کرماشان، باوکێک بە ناوی جەهانبەخش سەفایی مەنیش بە چەک تەقەی لە کوڕەکەی خۆی بە ناوی پەرهام سەفایی مەنیش (تەمەن 22 ساڵ) کردووە و لە ئەنجامدا کوڕەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، ئەو  گوتی، لە نێوان باوک و کوڕەکەدا دەمەقاڵێ لەسەر کێشەیەکی خێزانی دروستبووە و پاشان باوکەکە پەنای بۆ چەک بردووە؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ماوەیەکە لەنێوان ئەو خێزانەدا ناکۆکی هەبووە و پێشتریش چەندین جار گرژی لەنێوانیاندا روویداوە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، باوکەکە دوای  تاوانەکە راستەوخۆ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە