Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەهمەن ئەحمەدی، ئەو گەنجەی ورمێ کە تەرمەکەی لە وانی باکووری کوردستان دۆزرایەوە

بەهمەن ئەحمەدی، ئەو گەنجەی ورمێ کە تەرمەکەی لە وانی باکووری کوردستان دۆزرایەوە

کوردستان

دوای حەوت مانگ لە ونبوونی؛ تەرمی گەنجێکی ورمێ لە وان دۆزرایەوە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

دوای حەوت مانگ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی گەنجێکی خەڵکی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری وانی باکووری کوردستان دۆزرایەوە، کە پێشتر بە مەبەستی کارکردن رووی لەو شارە کردبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2026، بنەماڵەی بەهمەن ئەحمەدی، گەنجی تەمەن 37 ساڵانی خەڵکی ورمێ، پشتڕاستیان کردەوە کە شەوی رابردوو لە گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان ئاگادارکراونەتەوە.

خوشکێکی بەهمەن ئەحمەدی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێیان راگەیاندووین کە بەهمەن حەوت مانگ لەمەوبەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری وان گیانی لەدەستداوە. تەرمەکەی چوار مانگ لە دادپزیشکیی وان ماوەتەوە، دواتریش سێ مانگ لەمەوبەر لەو شارە بەخاکسپێردراوە."

خوشکی بەهمەن وەحیدی گوتی، ئێستا بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەیان چوونەتە شاری وان بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و دەرهێنانەوە و هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی لە ورمێ.

پێشتر لە 21ی حوزەیرانی 2026، موراد ئەحمەدی، باوکی بەهمەن بە رووداوی راگەیاندبوو کە کوڕەکەی بۆ کارکردن چووەتە باکووری کوردستان و پاش ئەوەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێیگوتوون دەگەڕێتەوە، هەموو پەیوەندییەکی پچڕاوە. باوکی ئاماژەی بەوەش کردبوو کە سێ جار بۆ سۆراخی کوڕەکەی سەردانی تورکیای کردووە، بەڵام بێئەنجام بووە.

بەهمەن ئەحمەدی، تەمەن 37 ساڵ، خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە