Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوای 8 ساڵ ئاوارەیی، 375 ماڵباتی سەرێ کانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

ڤیڤیان فەتاح

ڤیڤیان فەتاح

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤیڤیان فەتاح
ڤیڤیان فەتاح13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

نیرۆز مووسا، دوای 8 ساڵ، گەیشتەوە ماڵەکەی خۆی، بەڵام جگە لە کەلاوە هیچی دیکەی لێ نەمابووەوە. ئەو و سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێ کانی، لە کاروانێکی نوێدا، سەرەڕای وێرانبوونی گوندەکانیان، گەڕانەوە زێدی خۆیان.

نیرۆز مووسا، ئاوارەیەکی خەڵکی سەرێ کانییە، بە هیواوە گەڕایەوە بۆ ئەوەی یادگارییەک لە ماڵە کۆنەکەی بدۆزێتەوە. ئەو دەڵێت، "وێنەیەکی هاوژینیم لەسەر دیوار هەبوو، خۆزگە هەر ئەو بمایە... ویستم لانیکەم یەک یادگاریم هەبێت، بەڵام جگە لە وێرانی هیچی دیکەم نەبینی."

گەڕانەوەی ئەم ئاوارانە لە کاتێکدایە کە گوندەکانیان، وەک گوندی خرابە جمۆ، لە ساڵی 2019 و لە کاتی هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر سەرێ کانی، بە تەواوی خاپوور کراون. خرابە جمۆ یەکێکە لەو 55 گوندە کوردنشینەی دەوروبەری ئەو شارە کە وێران کراوە.

سەرەڕای ئەمەش، ئەمە پێنجەمین کاروانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێ کانییە. لەم کاروانەدا 385 خێزان، کە 25یان کوردن، بۆ 75 گوند دەگەڕێنەوە.

مەحموود خەلیل، گوتەبێژی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێ کانی، بە رووداوی رایگەیاند: "385 خێزانن، 25 خێزانیان کوردن. بەپێی بڕیاری ئێمە و تیمی سەرۆکایەتی، ئێستا هەفتانە دوو کاروان بەڕێدەکەون."

پرۆسەی گەڕانەوەکە دوای رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق دێت، کە بەپێی رێککەوتنەکە، حکومەت ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە تورکیا لە ناوچەکە دەردەکات و ئاوارەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە