Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دابەشکردنی نەوت لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دابەشکردنی نەوت لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: وەزیری نەوت بەڵێنی ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان داوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی داوە نەوتی سپی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ.


رۆژی سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوو کۆبوونەوەی رابردوودا قسەمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کردووە و داوامان لێکردووە بەهۆی ساردبوونی کەشوهەوا، نەوتی ماڵان بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرن".

سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز باسی لەوەش کرد، وەزیری نەوت بەڵێنی داوە هەموو هەوڵێک بدات تاوەکو نەوتی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێ.

 هەرێم کەمال ئاغا گوتی: "باشووری عێراق زۆر سارد نییە، هەربۆیە وەزیر هەوڵ دەدات پشکی ئەوێش بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ. هەفتەی داهاتووش داواکارییەکە دەخەینەوە بەرباس".

دوێنێ دووشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان تەواو کردووە و خشتەی دابەشکردنەکەش ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێی بەغدان بڕی پێویست بنێرێ و گوتی: "داواکارین عێراق وەک پارێزگاکانی دیکە بەشە نەوتی ئێمەش بدات."

لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی ماڵان دیار نییە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکان، بەجۆرێک لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 160 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا زۆر بەرز بووەتەوە. 

 

رۆژی 11ــی تشرینی یەکەمی 2026، سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان لە بازاڕدا 310 هەزار دینارە، لە کاتێکدا شەش رۆژ پێش ئێستا بە 285 هەزار دینار بوو".

 

هەمان رۆژ ئاری ئەحمەد، یەکێک لە نەوتفرۆشانی سلێمانی بە رووداوی گوت: "هەفتەی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت لە 275 هەزار دیناردا جێگیر بوو، بەڵام چەند رۆژێکە نرخەکە 30 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و تاوەکو دەگاتە دەستی هاونیشتمانییان 305 هەزار دینار دەکەوێت."

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە