Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە سۆران، دوو قوتابخانە کرانەوە و بەردی بناخەش بۆ یەکێکی دیکە دانرا

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

قوتابیانی گوندی زارگەلی لە باڵەکایەتی، دوایین رۆژی خوێندنیان لەنێو کەرەڤانە و خانووی نالەباردا بەڕێکرد و ئەمڕۆ، دەرگای قوتابخانەیەکی نوێ و مۆدێرنیان بەروودا کرایەوە.

قوتابخانە 9 پۆلییەکە، لەلایەن وەبەرهێنەرێکی کوردستانەوە بە تێچووی نزیکەی 600 ملیۆن دینار دروست کراوە و کراوەتە دیاری بۆ گوندەکە. ئەحمەد ڕێکانی، ئەو وەبەرهێنەرەی پڕۆژەکەی ئەنجام داوە، دەڵێت: "لە پەروەردەی سۆرانەوە داوایان لێکردین زەوییەکیان پێ بدەین، دواتر بیرۆکەکە گۆڕا بۆ ئەوەی قوتابخانەیەکیان بۆ دروست بکەین و سوپاس بۆ خوا توانیمان بیکەین."

لە هەمان کاتدا، گەڕەکێکی شاری رواندزیش بووە خاوەنی قوتابخانەیەکی 12 پۆلی کە بە میرات و سامانی پیاوێکی کۆچکردوو، بە بڕی 340 ملیۆن دینار دروست کراوە. جیهان فەتاح، خێرخواز و کچی کۆچکردووەکە، دەڵێت: "گوتم من شتێک بە ناوی باوکمەوە دروست دەکەم، گوتیان وەرە نەخۆشخانە یان هۆڵێک دروست بکە، گوتم نەخێر، من قوتابخانەیەک دروست دەکەم لە رواندز، با ماڵی فێربوون و زانین و پەروەردە بێت."

هاوکات، بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلیش لە سۆران دانرا، کە بە ناوی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر، فرسەت سۆفی، ناونراوە و بەڵێنێکی ئەوە کە مردن مەودای نەدا خۆی جێبەجێی بکات.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، رایگەیاند: "ئەوەی ئەمڕۆ بەردی بناغەکەیمان دانا، لە سبەینێوە دەست بە کارکردن تێیدا دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت. چەندین قوتابخانەی دیکەشمان هەن کە پارەیان بۆ تەرخان کراوە، بەتایبەت قوتابخانەی گوندەکان."

لە سنووری ئیدارەی سۆران، کە 6 قەزا لەخۆدەگرێت، 662 قوتابخانە هەن، بەڵام بەشی زۆریان زیاتر لە 20 ساڵە دروست کراون و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا، لە تەواوی سنوورەکەدا تەنها 4 قوتابخانە دروست کراون، کە هەموویان لەلایەن ڕێکخراو و خێرخوازانەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە