Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر·13-10-2026کوردستان
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
13-10-2026
کوردستان
کوردستان

وێنە.. دووەمین رۆژی دیداری مێری لە هەولێر

0:00
0:00
قەبارەی دەق

چەند دیمەنێکی دووەم رۆژی دیداری مێری کە ئەمڕۆ لە هەولێر کۆتاییهات. ئەمڕۆ هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی قسەیان کرد.    

لە دووەمین رۆژی دیداری مێری لە هەولێر کە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دۆخی بەڕێوەبردن، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان یەکێتی و پارتی. قوباد تاڵەبانی گوتی: "پێویستمان بە دەستوورە بۆ ئەوەی یاسا و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان رێکبخات."

مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا ئاماژەی بە کۆمەڵێک بابەت کرد، لەوانە: لە قۆناخی نوێی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری پێشوو لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق، دانپێدانان بە زمانی کوردی، یەکڕیزیی نێوماڵی کورد لە رۆژئاوا، پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

هاوکات، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تێڕوانینی پارتەکەی بۆ دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پرسی کورد خستەڕوو و رایگەیاند: "سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەبێتەهۆی ئەوەی تورکیا ببێتە وڵاتێکی گرنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."

 

 


پێشنیازەکان