Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

کوردستان

مەسرور بارزانی راسپاردەیەک بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لە بودجە دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا


رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەرۆکی حکومەت راسپاردەیەکی بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی 2027ی فیدراڵی دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2026 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانێکی حکومیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی باڵای دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی کار بکەن لەپێناو جێگیرکردنی خەرجییەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکانی بودجەی فیدراڵیدا.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (12,649) و لە رێککەوتی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، جەخت لەوە کراوەتەوە، هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پشکی خۆی لە بودجەی فیدراڵییەوە بەشداری دەکات لە دابینکردنی خەرجییە سیادییەکان، کە خەرجییەکانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، پێویستە لە دانوستاندنەکانی بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027دا، کار بکرێت بۆ دابینکردنی مووچە، دەرماڵە و تەواوی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە (لەوانەش پرۆژەکان، راهێنان و پڕچەککردن) بە پێوەری یەکسان، وەک هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵیدا.

لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "جەخت کراوەتەوە لەسەر هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، بە مەبەستی داکۆکیکردن لەم داواکارییە لە قۆناخەکانی ئامادەکردن و پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2027دا."

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە