Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەک لە دیدیاری مێرییەوە. وێنەکە تەنیا بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەیەک لە دیدیاری مێرییەوە. وێنەکە تەنیا بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

ئەنەکەسە لەبارەی دیداری مێری: پرسی کورد لە لایەنێک بەتەنیا گەورەترە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی (دیداری مێری) رایگەیاند، ئەو بانگهێشتنامانەی لەلایەن دامەزراوەی مێری و بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ کۆنفرانسی تایبەت بە پرسی کورد دەکرێن، پێویستە لەسەر بنەمای گشتگیری و هاوسەنگی بن.

ئەنەکەسە جەخت دەکاتەوە، دەبێ بانگهێشتنامەکان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کورد بەتایبەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی و پارت و هێزە سیاسییەکانی دیکە بگرێتەوە و نابێت بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو یان پەراوێزخەرانە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا بکرێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "پەراوێزخستنی لایەنێکی سیاسیی سەرەکی کە پێگەی خۆی هەیە و نوێنەرایەتیی خواستەکانی گەلەکەمان دەکات، پەیامی نەرێنی بۆ رای گشتیی کورد دەنێرێت و خزمەت بە یەکڕیزیی هەڵوێست و گفتوگۆی بەرپرسیارانە ناکات."

ئەنەکەسە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر ئامانجی ئەو کۆنفرانسانە ئەکادیمی و زانستی بێت، ئەوا دەبێت بانگهێشتنامەکان گشتگیر و هاوسەنگ بن تاوەکو دەرفەت بۆ بینینی جیاواز و بۆچوونە جیاوازە کوردییەکان بڕەخسێت.

ئەنەکەسە گوتی: "ئێمە پێزانینمان بۆ بایەخدانی (بارەگای بارزانی) بەم پرسە هەیە و ئەو پەرۆشییەیان بەرز دەنرخێنین بۆ راستکردنەوەی ئەم هەڵەیە. جەخت دەکەینەوە کە پرسی کورد گەورەترە لەوەی لە لایەنێکی بەتەنیا کورت بکرێتەوە، بۆیە خزمەتکردنی گەلەکەمان پێویستی بە رێزگرتن لە فرەژێیی سیاسی و دڵنیابوونەوەیە لە بەشداریکردنی هەمووان بەبێ پەراوێزخستن."

دیداری مێری دووشەممە و سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو؛ دوای تەواوبوونی دیدارەکە بارەگای بارزانی رایگەیاند: "لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان رەنگ بداتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە