Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مووچەخۆرێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من

مووچەخۆرێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من

کوردستان

تەنیا 10 هەزار مووچەخۆر ماون لە 'هەژماری من' تۆمار بکرێن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەی (هەژماری من) گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 130 هەزار کەس. تەنیا 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن.

رۆژی چوارشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە رووداوی راگەیاند: "هەموو هەوڵەکان چڕکراونەتەوە، تاوەکو هەموو مووچەخۆران مووچەکانیان بە دیجیتاڵی وەربگرن، لەو چوارچێوەیەشدا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 130 هەزار کەس لە پڕۆژەی هەژماری من ناویان تۆمار کراوە".

بەگوێرەی پڕۆژەی هەژماری من ئەم مانگە 1.02 ملیۆن سوودمەند مووچەکانیان راستەوخۆ لە رێی هەژماری منەوە وەرگرت. بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو: "زیاتر لە 98٪ـی مووچەخۆران خۆیان تۆمارکردووە،  لە تەواوی هەرێمی کوردستان تەنیا 10 هەزار و 300 کەس ماون تۆمار بکرێن".

لەبارەی هۆکاری خۆتۆمارنەکردنی ئەو کەسانە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێ، ئەو کەسانەی ماونەتەوە یاخود بیانین (ئەجنبی) یان قاسرن (خوار تەمەنی یاسایین)، ئێستاش کار لەسەر گرفتەکانیان دەکرێت و خەریکی چارەسەرکردنی دۆسیەکانیانن.

بەپێی ئامارەکانی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ملیۆنێک و 70 هەزار کارت گەڕاونەتەوە.

800 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) لە 200 شوێنی هەرێمی کوردستان دانراون. وەرگرتنی مووچە لە رێگەی هەژماری منەوە بەردەوام لە هەڵشکاندایە، بە جۆرێک لە مانگی حوزەیران 836 هەزار مووچەخۆر، لە تەممووز 922 هەزار، لە ئاب 1,001,000 و لە مانگی ئەیلوولیشدا 1,016,000 مووچەخۆر مووچەیان بە دیجیتاڵی وەرگرتووە.

پڕۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا، بە ئامانجی مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و رێکخستنەوەی سیستمی دارایی لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە