Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان

باڵەخانەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان

کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 100٪ ـی سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی خۆشبوو

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 100٪ لە سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کەرتی تایبەت، هاوکات مۆڵەتی 90 رۆژ دەدرێتە خاوەنکاران تاوەکو لەو بڕیارە سوودمەند بن. بەڕێوەبەری گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، ئەو خاوەنکارانەی مانگانەی دەستبەری کۆمەڵایەتیان نەداوە دەگرێتەوە.


رۆژی چوارشەممە،14ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا "لەسەر داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رەزامەندی درا بە لێخۆشبوونی 100٪ی سزای دواکەوتن (غەرامە)ـی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت".

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوا لە سەرجەم کۆمپانیا و شوێنکارەکان دەکات سوود لەم لێخۆشبوونە ببینن و لە ماوەی 90 رۆژ، واتە سێ مانگدا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران بکەن".

مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "مانگانە هەموو خاوەنکارێک دەبێت پارەی بەشداریکردنی کرێکاران بداتە کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی؛ ئەو بەشدارییە بە رێژەی 17٪ـیە، کە 5٪ـی کرێکار دەیدات و 12٪ـیشی دەبێت خاوەنکار بیدات".

بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی شێوازی کەڵەکەبوونی سزاکانی روونکردەوە و گوتی: "ئەگەر هەر مانگێک نەیدات، ئەوا 2٪ـی دێتەسەر، مانگی دووەم دەبێتە 4٪ و مانگی سێیەم دەبێتە 6٪، بەو جۆرە تاوەکو زیاتر دوابکەوێت دەبێت پارەی زیاتریش بدات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی ئەو قەرز و سزایانە خۆشبوو".

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە