Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

رێگەی سنە - مەریوان بووەتە "رێگەی مەرگ"

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

خراپی رێگەی نێوان سنە - مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیی لەسەر ژیانی شۆفێران و سەرنشینان دروستکردووە، هاونیشتمانییانیش دەڵێن، رێگەکە بەهۆی زۆریی قوربانییانەوە بووەتە "رێگەی مەرگ".

دانیشتووانی هەردوو شاری سنە و مەریوان گلەیی لە تێکچوونی ژێرخانی شەقامەکە دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن، قیری رێگەکە بە تەواوی تێکچووە، پڕە لە چاڵ و چۆڵی، لە زۆربەی بەشەکانیشیدا هێڵکاری و هێماکانی هاتووچۆ نەماوە، ئەمەش وایکردووە رۆژانە رووداوی سەختی لێبکەوێتەوە.

ئەم ناڕەزایەتییانەی هاونیشتمانییان لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2012ـەوە بۆ کەمکردنەوەی قوربانییەکان و بەرفراوانکردنی، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاککردنی رێگەکە دەستیپێکردووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دەیەیەک، هێشتا تەواو نەکراوە.

خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، دەسەڵاتداران هەر جارە و بە بیانوویەک تەواوکردنی پڕۆژەکە بۆ ساڵێکی تر دوادەخەن. شۆفێرانیش هۆکاری بەشێکی زۆری کارەساتەکانی هاتووچۆ بۆ ناستانداردیی رێگەکە دەگەڕێننەوە، هاوکات داواش لە شۆفێران دەکەن لەکاتی بەکارهێنانی ئەو رێگەیەدا زۆر وریا بن.

رێگەی سنە - مەریوان یەکێکە لە رێگە سەرەکی و پڕ جووڵە بازرگانی و گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵانە بەهۆی رووداوە دڵتەزێنەکانەوە گیانی سەدان هاونیشتمانی دەسەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە