Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دادگەی کەلار بڕیاری لەبارەی دۆسیەی کوژرانی 4 کەسەکەی گوندی "خاڵەبەگ" دا

هونەر حەمید

هونەر حەمید

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی چوارشەممە 14-10-2026، دادگای تاوانەکانی کەلار، بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی خوێناوی گوندی "خاڵەبەگ" لە گەرمیان دا، کە ساڵێک لەمەوبەر بە کوژرانی 3 برا و ئامۆزایەکیان و برینداربوونی 7 کەسی دیکە کۆتایی هات.

دادگا لە دانیشتنەکەیدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ 4 تۆمەتباری سەرەکی و سزای 15 ساڵ زیندانیکردنیشی بۆ 6 تۆمەتباری دیکە دەرکرد و 4 تۆمەتباریشی ئازاد کرد.

غالی حەمەشاسوار، کە شایەتحاڵی رووداوەکە بووە، بە رووداوی گوت: "دەستخۆشی لە دادگا دەکەین. دادگا بڕیارێکی باشی داوە، بڕیارێکی تەندروستی داوە و ئەوەی تاوانبارە بە سزای خۆی گەیشتووە."

کێشەکە لەسەر زەوییەکی 1 دۆنمی بووە و بەهۆیەوە سکاڵا لەسەر 28 کەس تۆمار کرا و نزیکەی 10 خێزانیش لە کەلار ئاوارە بوون. لایەنی سکاڵاکار هێشتا بڕیاریان نەداوە کە تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن یاخود نا.

هیوا خالد، پارێزەری دۆسیەی سکاڵاکار، بە رووداوی گوت: "بڕیارەکانی دادگا لەسەر کۆمەڵێک بەڵگە و ئەو رێکارانە دەدرێت کە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە و ئیشی لەسەر کراوە، تاوەکو دادگا گەیشتووەتە ئەم دەرەنجامە."

هەرچەندە ئەمڕۆ دادگا سزای تاوانبارانی راگەیاند، بەڵام قوتابخانەی گوندەکە بەهۆی هەمان کێشەوە زیاتر لە ساڵێکە داخراوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڕووداوەکە هێشتا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە