Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

قوتابیانی گوندی بۆڵقامیش لە چەمچەماڵ بە بەلەم و کەڵەک دەچنە قوتابخانە

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی بۆڵقامیشی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەشێک لە قوتابیان بۆ ئەوەی لە خوێندن بەردەوام بن، ناچارن هەموو رۆژێک بە بەلەم و کەڵەک، شەپۆلە بەهێزەکانی زێی بچووک ببڕن و خۆیان بگەیەننە قوتابخانە.

بەختیار ئیسماعیل، هەموو بەیانییەک، منداڵەکانی، محەممەد، ئامەد و بینەر، بە بەلەم بە زێی بچووکدا دەپەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بیانگەیەنێتە قوتابخانەی گوندی بۆگدی دراوسێیان.

محەممەد بەختیار، کە قوتابییە، دەڵێت: "ئەمساڵ ئاوی زێیەکە زۆرە و مەترسیمان لەسەرە." باوکی قوتابییەکانیش، بەختیار ئیسماعیل، باس لەوە دەکات کە "مەترسی زۆرە و نامانەوێت منداڵەکانمان لە خوێندن دابڕێن، شەش ساڵە ئەوە حاڵمانە."

دوای پەڕینەوە لە زێیەکە، قوتابییەکان دەبێت لانیکەم 20 خولەکی دیکەش بە پێ بڕۆن تاوەکو دەگەنە پۆلەکانیان. ئامەد بەختیار، کە قوتابییەکی دیکەیە، دەڵێت: "دوای بەلەمەکە دەبێت 20 خولەک بە پێ بڕۆین، قوتابخانەکەمان دوورە." باران و لافاویش لە وەرزی پایز و زستاندا، مەترسییەکانیان زیاتر دەکات.

رێگەی وشکانی گوندەکەش، کە حەوت کیلۆمەترە، بەهۆی خراپی و چاڵ و چۆڵییەوە، هیچی لە پەڕینەوە بە بەلەم کەمتر نییە لەڕووی سەختی و مەترسییەوە. نەوزاد بۆڵقامیشی، یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە، دەڵێت: "رێگەی گوندەکەمان زۆر وێرانە."

گوندی بۆڵقامیش، دەکەوێتە شارەدێی ئاغجەلەر و دانیشتووانەکەی، کە نزیکەی 15 ماڵ دەبن، لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک قوتابخانە و بنکەی تەندروستی بێبەشن، ئەمەش وایکردووە گوندەکە بەرەو چۆڵبوون بڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە