Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: ساتی دەستگیرکردنی بەرپرسەکەی شارەوانیی کەرکووک

وێنە: ساتی دەستگیرکردنی بەرپرسەکەی شارەوانیی کەرکووک

کوردستان

بەرپرسێکی شارەوانیی کەرکووک بۆ موڵەتی باڵەخانەیەک داوای 6000 دۆلار و مۆبایلێک دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسی کەرتی چوارەمی شارەوانیی کەرکووکی راگەیاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و سەرانەسەندن لە هاووڵاتییەک لە بەرامبەر رێگەدان بە دروستکردنی باڵەخانەیەکی بازرگانی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەستپاکیی  فیدراڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دوای گەیشتنی زانیاری سەبارەت بەوەی ئەو بەرپرسە داوای بڕی شەش هەزار دۆلاری ئەمریکی و مۆبایلێکی ئایفۆن 18 پڕۆ ماکسی کردووە لە بەرامبەر رێگەپێدان بە هاووڵاتییەک بۆ دروستکردنی باڵەخانەیەک لە ناوچەی شەقامی قودس و دروستنەکردنی ئاستەنگ بۆی، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە کەرکووک پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بۆسەیەکی بۆ تۆمەتبارەکە ناوەتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە تۆمەتبار لە شوێنی وەرگرتنی بەرتیلەکە و لە کاتی وەرگرتنی بەشێک لە بڕە پارە دیاریکراوەکەدا دەستگیر کراوە، پرۆسەکە بەپێی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 جێبەجێ کراوە.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە لەگەڵ کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رادەستی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرکووک بۆ کەیسەکانی دەستپاکی کراوە و بڕیاری راگرتنی لەسەر دراوە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.
 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە