Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە

کوردستان

لە بۆکان دوو هاونیشتمانی دەستبەسەر کران و چارەنووسیان نادیارە

سینا سۆما

سینا سۆما

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

دوو هاونیشتمانی لە شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.


رۆژی پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، رۆژی سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەم، هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری بۆکان بە بێ پێشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و بڕیاری دادگە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کیانووش محەممەدی، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی بۆکان و دەستبەسەریان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیتڵاعات، ماڵی کیانووش محەممەدییان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلی ئەو هاونیشتمانییەدا گرتووە.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هەر هەمان رۆژ هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێکی دیکە و ‌هاونیشتمانییەکی دیکەیان بە ناوی رەزا مەعرووفی ئەقدەم، تەمەن 58 ساڵ، خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی بۆکان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنی نادیاریان گواستووەتەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە، سەرەڕای بەدواداچوونی کەسوکاریان، ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانی ئێران تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لە بارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو هاونیشتمانییە بڵاو نەکردووەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر گوندی گوێگجەلی لە ناوچەی ئاڵەشین و هاونیشتمانییەکیان بە ناوی بەهزاد ئیبراهیمپوور، تەمەن 19 ساڵ دەستبەسەر کرد.

بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 45 رۆژی رابردوودا لانیکەم 82 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە