Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی کارەبا: تەنیا سێ رۆژ ماوە بۆ دانەوەی قەرزی پێش (پڕۆژەی رووناکی)

ژینەر ستار

ژینەر ستار

17-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار17-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبا دوایین وادە بۆ دانەوەی قەرزی پێش (پرۆژەی رووناکی) دیاریکرد و رایگەیاند، تەنیا سێ رۆژ لەبەردەست هاونیشتمانییان ماوە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.


رۆژی شەممە، 17ــی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: 19ی تشرینی یەکەم، دوایین وادەیە بۆ دانەوەی قەرزی پێش (پڕۆژەی رووناکی) لەلایەن هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، دوای تەوابوونی ئەو وادەیە، قەرزی پێش (پرۆژەی رووناکی) بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە قیستی مانگانە.

 ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 23-09-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا دەرفەتێکی دیکە وەک دوایین دەرفەت بدرێتە هاوبەشانی کارەبا، بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی بە رێژەی 50% و تاوەکو 19-10-2026 بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش (پرۆژەی رووناکی)ان لایە لەو وادەیەدا قەرزەکانیان نەدەنەوە، خۆکارانە سیستمەکە قەرزەکانیان دەخاتە سەر قیستی مانگانەی (پڕۆژەی رووناکی) بەبێ ئەوەی داشکاندنی بۆ بکرێ.

داشکاندنی قەرزی (پێش رووناکی) بە هەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت:

- %50  داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.

- %25 داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی، میری، جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەت بە خۆیان هەیە. 

- ئەم داشکاندنە جێبەجێ دەکرێت تەنیا ئەگەر هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزی داشکێنراو بەیەک جار بدات لە رێگەی ئی-پسوولەوە یان هۆبەکانی فرۆشیاری وزە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە