Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی رێککەوتنی ئاسیاسێڵ و سامسونگ

ساتی رێککەوتنی ئاسیاسێڵ و سامسونگ

کوردستان

ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ رێککەوتنێکیان واژۆکرد

سیروان عەباس

سیروان عەباس

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

لە هەنگاوێکدا بۆ پێشخستنی کەرتی تەکنەلۆژیا و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، هەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ ئێلیکترۆنیکس لیڤانت (Samsung Electronics Levant) رێککەوتنێکی ستراتیژیی نوێیان واژۆکرد. ئامانج لێی ئاسانکارییە بۆ بەکاربەران و خاوەنکاران لە عێراق تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی فراوانتر دەستیان بە نوێترین ئامێر و چارەسەرە تەکنەلۆژییەکانی سامسۆنگ بگات.

بە گوێرەی راگەیێندراوێکی ئاسیاسێڵ، لەمەودوا بەرهەمەکانی سامسۆنگ بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە کەناڵ و پرۆگرامەکانی ئاسیاسێڵەوە. ئەمەش چەندین سوود بە بەشداربووان دەگەیێنێت، لە دیارترینیان کاراکردنی پرۆگرامی "گۆڕینەوە" (Trade-in)ـە، کە رێگە بە کڕیاران دەدات ئامێرە کۆنەکانیان وەک بەشێک لە نرخی ئامێرێکی نوێی سامسۆنگ بەکاربهێننەوە. لە پاڵ ئەوەشدا، هەردوو کۆمپانیا سیستمی فرۆشتن بە قیست و شێوازی پارەدانی ئاسانکاری دەخەنەگەڕ.

لەسەر ئاستی بازرگانی و دامەزراوەکانیش(B2B)، هەردوو لا کاردەکەن بۆ دابینکردنی چارەسەری دیجیتاڵی و ئەمنی کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییە جیاوازەکانی بازاڕی عێراق، لەوانە بەکارهێنانی سیستمی پاراستنی (Samsung Knox Guard) بۆ بەڕێوەبردنی ئامێرەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی داتاكان.

وەک بەشێک لە هەڵمەتە هاوبەشەکەیان، ئامادەیی بەرهەمەکانی سامسۆنگ لە پێشانگە دیجیتاڵییەکانی ئاسیاسێڵ دا زیاتر دەکرێت و چەندین ئۆفەر و پاکێجی تایبەت بۆ کارمەندان (EPP) و سەرجەم چین و توێژەکان دەخرێتە ڕوو.
هەروەها پرۆگرامێکی راوێژکاریی هاوبەش بۆ تیمەکانی فرۆشتن دادەمەزرێنرێت بۆ پێشکێشکردنی باشترین رێنمایی بە کڕیاران.

عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "ئەم هاوبەشییە تەنیا پەیوەندی بە فرۆشتنی ئامێرەوە نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ خێراکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵبوونی عێراق. ئێمە دەمانەوێت نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی و تواناکانی زیرەکیی دەستکرد بخرێتە بەردەستی هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی."

جۆنگهۆ کانگ، سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ ئێلیکترۆنیکس لیڤانت ئاماژەی بەوە کرد، ئەم رێککەوتنە قۆناخێکی نوێی هاوکارییە لەگەڵ ئاسیاسێڵ. گوتیشی: "بەهۆی پێگەی بەهێز و شارەزایی قووڵی ئاسیاسێڵەوە لە بازاڕی عێراق دا، دەتوانین نوێترین داهێنانەکانمان بگەیێنینە ژمارەیەکی زیاتر لە بەکاربەران و باشترین بژاردەی کڕین بۆ بەشداربووان و دامەزراوەکان دابین بکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە