سەرۆک مەسعود بارزانی هەژدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر لە ژێر ناونیشانی "من کوردستانیم" کردەوە.
ئەمڕۆ 21-10-2026 سەرۆک بارزانی پێشانگەکەی کردەوە و تاوەکو 31ـی ئەم مانگە واتە بۆ 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگەکە لەلایەن دەزگەی "مەدا" بۆ راگەیاندن و رۆشنبیریی رێکخراوە و 400 وەشانخانە تێیدا بەشدارن.
سەرۆک بارزانی دوای کردنەوەی پێشانگەکە چەند وەشانخانەیەکی بەسەرکردەوە.
