رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەمزەئاوای
سنووری مهاباد، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و چوار دیکە بریندار بوون.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە.
هاونیشتمانییەک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە زانیاری و ڤیدیۆی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو
ناردووە و دەڵێ: "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆر لێخوڕیوە و کۆنترۆڵی
لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا."
ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی
نزیکەی 22 ساڵە و ناوی (موبین ئازادە)یە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.



