رووداو دیجیتاڵ
بڵند تاهیر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-10-2026 لە دووەم رۆژی 12ـەمین فێستیڤاڵی هەنار لە شاری هەڵەبجە، خەڵکێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد.
بەگوێرەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەرهەمی هەناری ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە، بەڵام کوالێتییەکەی بەرزترە.
لە سنووری پارێزگاکەدا ساڵانە 10,600 دۆنم زەوی وەک باخی هەنار بەرهەمیان هەیە، بەڵام بڕی بەرهەمەکە ساڵانە بەپێی کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 80 هەزار تۆن هەنار بەرهەم دەهێندرێت، کە زۆربەی ئەو بڕە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە.
لە فێستیڤاڵەکەدا کە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە چەندین چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن.
