کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر·10-11-2026کوردستان
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
10-11-2026
کوردستان
کوردستان

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق


دەزگای روانگە، لە رێوڕەسمێکدا لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر، کتێبی "رەوشی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان"ی بە زمانی ئینگلیزی ناساند. کتێبەکە بە ناونیشانی (Ethnic Confessional Situation In Kurdistan) لەلایەن د. دڵشاد میرانەوە نووسراوە و دەزگای روانگە سپۆنسەری کردووە.


بنەڕەتی ئەم کتێبە تێزی دکتۆرای د. رەشاد میرانە کە لە 29ی ئاداری 1988 لە پەیمانگەی ئێتنۆگرافیی سەنتەری زانستی لە لێنینگراد (یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو) بە زمانی رووسی پێشکەشی کردووە و لە ساڵی 1993دا چاپی یەکەمی بە کوردی بڵاوکراوەتەوە.

دڵشاد میران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەرگێڕانی پەرتووکەکە نزیکەی پێنج بۆ شەش مانگی خایاند. بەهۆی ئەوەی پەرتووکەکە زانستی و قووڵە، پێویستی بەوە بوو هەندێک بابەت روون بکرێتەوە، بۆیە تێبینی و روونکردنەوەم بۆ زیاد کردووە تاوەکو خوێنەری بیانی لە پاشخانەکەی تێبگات."

د. دڵشاد میران، جەختی لە گرنگیی وەرگێڕان بۆ ناساندنی کولتووری کوردی کردەوە: "دەتوانین لە رێگەی وەرگێڕانەوە خۆمان و کولتوورەکەمان بە جیهان بناسێنین." هەروەها داوای کرد کە بۆ گەیاندنی بەرهەمە کوردییەکان، پەیوەندی بە سەنتەرەکان، زانکۆکان و کتێبخانەکانی جیهانەوە بکرێت.

هاوکات، پێیوایە کە وەرگێڕانی کتێبی کوردی بۆ زمانەکانی دیکە زۆر کەمە و ئەم کارە تەنیا بە هەوڵی تاکەکەسی ناکرێت، "پێویستە دامەزراوەیەکی پسپۆڕ، حکومی یان ناحکومی، هەبێت بۆ دروستکردنی ئەم بزووتنەوەیە و دەستنیشانکردنی ئەو کتێبانەی بەهایەکی زانستیی بەرزیان هەیە."

بە گوتەی دڵشاد میران، خاڵی گرنگی ئەم کتێبە ئەوەیە کە بەتایبەتی باس لە کەمینە ئایینییەکانی کوردستان وەک ئێزدی، شەبەک، عەلەوی و ئەهلی حەق دەکات و دەیسەلمێنێت کە ئەوانە "کوردی رەسەنن و بەشێکی دانەبڕاون لە مێژوو و کولتووری کوردستان"، ئەمەش پێچەوانەی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ دابڕینیان لە ناسنامەی کوردی دەدرێن.

نێوەڕۆکی کتێبەکە

کتێبەکە بە شێوەیەکی گشتی تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیی نێوان ئایین و ئیتنۆگرافیای کوردستان و بارودۆخی پێکهاتە ئایینی و مەزهەبییە جیاوازەکان شیدەکاتەوە. گرنگترین تەوەرەکانیشی بریتیین لە:

* خستنەڕووی وێنەیەکی گشتی لەسەر رەوشی ئایینەکان لە کوردستان و دیاریکردنی جوگرافیای نیشتەجێبوونیان.

* شیکردنەوەی مێژووی سەرهەڵدان و گەشەکردنی گرووپە ئایینییە کوردییەکان، لەگەڵ دابونەریت و رێوڕەسمەکانیان.

*   گەڕانەوە بۆ مێژووی دێرینی باپیرانی کورد و ئایینە کۆنەکانیان وەک زەردەشتی.

*   خستنەڕووی مێژووی کەمینە ئایینییەکانی وەک جوو و مەسیحی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا.

*   شیکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە کوردستان و کاریگەرییەکانی، لەگەڵ بەراوردکردنی هۆشیاریی ئایینی و نەتەوەیی.

*   لێکۆڵینەوە لە ئایینە تێکەڵەکانی (Syncretic) کوردستان وەک ئێزیدی، ئەهلی حەق، عەلەوی و شەبەک.

*   روونکردنەوەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئایین لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە بۆ سەرکوتکردنی کورد.

*   تیشک خستنە سەر بەکارهێنانی ئایین لەلایەن هێزە سیاسییەکان و سەرهەڵدانی گرووپە تووندئاژۆکانی وەک داعش و قاعیدە و کاریگەرییە وێرانکەرەکانیان لەسەر کەمینەکان.

 

 

پێشنیازەکان