رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەکو پێویست نییە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـەمین ئاهەنگی خولی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ بەڕێوەدەچێت. ێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگەکە گوتارێکی پێشکێش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گەورەیی پێشمەرگایەتیی دا و گوتی، "پێشمەرگایەتی و پێشمەرگە بوون ئەرکێکی پیرۆزە و تاوەکو کورد بمێنێت، پێشمەرگە سیمبولی بەرگریکردن دەبێت".
لەبارەی پێکهێنای حکومەتی عێراق و کابینەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، "پشتیوانی لە کابینەی بەرێز عەلی زەیدی دەکەین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "دەبێت کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەیش دا، "دەبێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق، هەموو مافەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێن".
"یەکخستنەوەی پێشمەرگە وەکو پێویست نییە"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیش، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد، "یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەکو پێویست بەڕێوەناچێت".
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، :یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پێویستییەکی چارەنووسسازە و دەبێت سەربکەوێت".
"پێشمەرگە مەترسی نییە و پارێزەری وڵاتە"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەرکەکانی سەر شانی عێراق لە بەرامبەر پێشمەرگە ئاماژەی بەوە دا، "پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق و دەبێت عێراق هەموو ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی بەرامبەر پێشمەرگە بەجێبهێنێت و چەک و تەقەمەنییان بۆ دابین بکات".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "پێشمەرگە مەترسی نییە و پارێزەری وڵاتە، لە شەڕی داعشدا بە روونی ئەوەی سەلماند کە پارێزەری وڵاتە".

.jpg&w=3840&q=75)
