رووداو دیجیتاڵ گەنجێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا و تەزووی کارەباش وەک هۆکاری گیانلەدەستدانی باس دەکرێ. رۆژی هەینی، 12، حوزەیرانی 2026، سۆران حەمەغەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی روداوی راگەیاند: "رووداوەکە لە گوندی ژاڵەناوی سەر بە ناحیەی مەیدانی ئیدارەی گەرمیان روویداوە". سۆران حەمەغەریب گوتی، ئەو گەنجە دانیشتووی قەزای دەربەندیخان بوو، لەنێو باخەکەی خۆیان بووە و دەستکاری کارەبای کردووە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی ئەوەشیکرد، تەرمی ئەو هاونیشتمانییە رەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردوەتەوە.
هەواڵە ناوخۆییەکان20-06-2026بەهۆی کێشەی تەکنیکی؛ مامەڵەی مۆڵەت و تۆمار لە هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رادەگیرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان20-06-2026لە کاتی نوێژدا؛ پیاوێکی بەتەمەن لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کەلار کۆچی دوایی کرد
هەواڵە ناوخۆییەکان20-06-2026دانیشتووانی گوندەکانی کۆیلێ و ئێنزێ لەسەر کەیسی یاد سەرباز: چاوەڕێی ئەنجامی DNA دەکەین