Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک خوێندکار و مامۆستا - وێنەکە لە لاپەڕەی قوتابخانەی پێشکەوتن وەرگیراوە

ژمارەیەک خوێندکار و مامۆستا - وێنەکە لە لاپەڕەی قوتابخانەی پێشکەوتن وەرگیراوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

ناڕەزایەتیی کەسوکاری خوێندکاران بڕیاری گواستنەوەی خوێندنگەیەکی لە تەکیە راگرت

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو- رادیۆ

بڕیاری گواستنەوەی خوێندنگەیەک لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ ناڕەزایەتیی خوێندکاران و کەسوکاریانی لێکەوتەوە، بەڵام دوای بەدواداچوونی رادیۆی رووداو، بڕیارەکە بۆ ئەم ساڵی خوێندن راگیرا.

بڕیاربوو خوێندکارانی خوێندنگەی (پێشکەوتن)ی زانستی لە ناحیەی تەکیە بگوازرێنەوە بۆ خوێندنگەی (وەفایی)، هەروەها قوتابخانەکە ببێتە تێکەڵ. کەسوکاری خوێندکاران پەیوەندییان بە رادیۆی رووداوەوە کردووە و گوتیان، شوێنەکە دوورە و بەهۆی بارودۆخی خراپی داراییەوە، توانای دابینکردنی کرێی هاتووچۆی منداڵەکانیان نییە. 

دایکی خوێندکارێک لە رێگەی رادیۆی رووداوەوە باسی لە گرفتەکانیان کرد و گوتی: "زۆربەی خوێندکارانی ئەم ناوچەیە کەمدەرامەتن؛ گواستنەوەی خوێندنگەکە بۆ شوێنێکی دوورتر، وا دەکات بە پێ نەتوانن برۆن و پێویستیان بە ئۆتۆمبێل بێت."

بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە: دوای گوێگرتن لە کەسوکاری خوێندکاران بڕیارەکە راگیرا

ئومێد لەتیف، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو گوتی، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری کەسوکاری خوێندکاران و بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، گرفتەکە چارەسەر کراوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە گوتی: "کەسوکاری خوێندکاران داوایان کردبوو ئاڵوگۆڕی خوێندنگەکان رابگیرێت، چونکە هاتووچۆیانی زەحمەت دەکرد. ئێمەش نووسراومان ئاراستەی پەروەردە کرد و بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاران بە سوپاسەوە داواکارییەکەیان قبووڵ کرد. بڕیاری گواستنەوەکە بۆ ئەم ساڵی خوێندن راگیرا و خوێندنگەکە لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە