Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

قوتابخانەیەک لە دهۆک دوای دوو ساڵ ناکۆکی، ئەم ساڵ دەکرێتەوە

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا ماوەیەکی کەم بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ماوە، کێشەی قوتابخانەیەکی تەواوکراو لە دهۆک کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی ناکۆکیی نێوان کۆمپانیای جێبەجێکار و پەروەردەوە داخرا بوو، بەرەو چارەسەر دەچێت و بڕیارە ئەم ساڵ بکرێتەوە.

قوتابخانەکە کە دەکەوێتە سنووری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی (کایار سیتی، دابین سیتی و چەند کۆمەڵگەیەکی دیکە)، داخستنی بۆ ماوەی دوو ساڵ نزیکەی 600 قوتابیی قۆناخی سەرەتایی بێبەش کردبوو و ناچاری کردبوون روو لە قوتابخانەکانی دیکەی ناو شار بکەن.

فەتاح عەبدولڕەحمان، موختاری کایار سیتی، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات گوتی، خێزانەکان ناچاربوون مانگانە کرێی پاس بۆ هاتووچۆی منداڵەکانیان بدەن، کە بۆ هەر قوتابییەک 30 هەزار دینار بووە و بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە پێشبینی دەکرا ئەو نرخە زیاتر بێت.

ئەو گوتیشی، "بەشێکی خێزانەکان لەنێو یەک ماڵدا چوار منداڵیان قوتابین و هەر یەکەیان چوونەتە قوتابخانەیەک."

کێشەکە دوو لایەنی هەبوو؛ کەموکورتیی بیناسازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی ناو پۆل.

ئاشتی عەبدوڵڵا، ڕێپێدراوی کۆمپانیای کایار، لە (بەرپرسیار) روونی کردەوە کە ئەوان تەنیا بەرپرسن لە دروستکردنی باڵەخانەکە و دابینکردنی پێداویستییەکانی وەک کورسی، تەختەڕەش و کەلوپەلی ژووری کارگێڕی لە ئەستۆی پەروەردەدایە، هەروەک چۆن لە پڕۆژەکانی دیکەیان لە هەولێر کردوویانە. کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردەوە کە ساڵێکە چاوەڕێی رادەستکردنی قوتابخانەکەن و هیچ تێبینییەکی بیناسازییان پێنەگەیشتووە.

د. هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک، بۆ رووداو ئاشکرای کرد، لیژنەیەکی هاوبەش سەردانی قوتابخانەکەی کردووە و "هەندێک کەموکورتیی" تێدا دەستنیشان کردووە و داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە چارەسەریان بکات.

دواجار، هەوڵەکان بۆ کردنەوەی قوتابخانەکە گەیشتنە ئەنجام. نەبیل شنگالی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی دهۆک، لە (بەرپرسیار) ئاشکرایکرد، خێرخوازێکی شاری دهۆک دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی قوتابخانەکەی گرتووەتە ئەستۆ، بەمەش کێشەی سەرەکیی نێوان کۆمپانیا و پەروەردە چارەسەر بووە.

شنگالی گوتی، "لیژنەیەک بە هاوبەشی لەگەڵ قایمقامییەت و وەبەرهێنان پێکهێنراوە بۆ رادەستکردنی قوتابخانەکە." هەروەها دڵنیایی دا کە "ئەم ساڵ قوتابخانەکە دەکرێتەوە و ستافی کارگێڕی و مامۆستای بۆ دابینکراوە."

پەروەردەی دهۆک داوا لە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەکات کە منداڵەکانیان نزیکن لە قوتابخانەکە، دەست بە ئامادەکاریی گواستنەوەیان بکەن بۆ ئەوەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوێ دەست بە خوێندن بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە