Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

گوتەبێژی پارێزەرانی گیراوانی لالەزار: ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی دادگەیی دەکرێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پارێزەرانی دۆسیەی گیراوانی لالەزار دەڵێت، ئەمڕۆ 6 کەسی دیکە لە تۆمەتبارانی لالەزار لە دادگەی سلێمانی گوتەیان لێ وەردەگیرێت، لەنێویاندا لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای هەن.


دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-09-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیار بوو هەفتەی رابردوو 12 کەس دادگایی بکرێن، شەشیان گوتەیان لێ وەرگیرا و شەشیان مانەوە، ئەمڕۆ گوتەیان لێ وەردەگیرێت."

دانا تەقیەدین ئاماژەی بەوە کرد، لەنێو ئەوانەی ئەمڕۆ بڕیارە لە دادگە گوتەیان لێ وەربگیرێت، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای هەن.

لەبارەی بڕیاردان لە دۆسیەکە، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار گوتی، "ئەمڕۆ بەگوێرەی مادەی 56 دادگایی بەڕێوەدەچێت، دوای وەرگرتنی گوتە لە دانیشتنی دادگە، دادوەران پێویستیان بە کات هەیە بۆ بڕیاردان لەنێو خۆیاندا، بۆیە پێشبینی ناکرێ ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی ئەو کەیسەوە بدەن و دەکەوێتە رۆژێکی دیکە."

دانیشتنی ئەمڕۆی دادگەی سلێمانی دەبێتە پێنجەم دانیشتنی دادگەییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی؛ یەکەم جار 12ی کانوونی دووەمی 2026 و دوایین جاریش 3ی ئەیلوول بوو. بڕیار بوو پێشتر لە 1ی حوزەیران دادگەیی بکرێتەوە، بەڵام دانیشتنی دادگە نەکرا. لە چوار جاری چوونی بۆ دادگە، دوو جار لاهوور شێخ جەنگی دادگەیی کراوە.

27ی ئابی 2025 و دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکانی لالەزار، ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆ و دانپێدانانی کۆمەڵێک کەسی بڵاوکردەوە؛ گوایە بە هاوکاریی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی، ویستوویانە لە رێگەی چەکی جیاوازەوە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەنە ئامانج. بەگوێرەی پارێزەرانی دۆسیەکە بۆ رووداو، دادگەییکردنەکەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بەو تۆمەتە.

بە گوتەی دانا تەقیەدین، "27 کەس لە دەستگیرکراوانی لالەزار لە زیندان ماونەتەوە، بەڵام لە دانیشتنی ئەمڕۆ و هەفتەی رابردوودا 12 کەسیان دەبرێنە دادگە."

سەبارەت بەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵیان، دانا تەقیەدین دەڵێت، "بە مادەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی و مادەی 406ی تایبەت بە کوشتن تۆمەتبار کراون، بەڵام دانیشتنی ئەمڕۆ تەنیا لەسەر مادەی 56 دادگەیی دەکرێن، کە تایبەتە بە رێککەوتن بۆ تاوانێکی کوشتن."

لە مادەی 56دا هاتووە:

1- هەر ئەندامێکی رێککەوتنی تاوانکاری سزا دەدرێت، تەنانەت ئەگەر دەستیشی نەکردبێت بە کردنی ئەو تاوانەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، بە بەندکردن (سجن) بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر ئەو تاوانەی رێککەوتنی لەسەر کراوە لە جۆری "تاوان" (جنایە) بێت. بە حەپسکردن (حبس) بۆ ماوەیەک کە لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت یان بە پێبژاردن (غەرامە) کە لە 200 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و یەک ملیۆن دینار تێپەڕ ناکات، ئەگەر تاوانەکە لە جۆری "کەتن" (جنحە) بێت.

2- ئەگەر مەبەست لە رێککەوتنەکە ئەنجامدانی تاوانێکی دیاریکراو بێت و سزاکەی سووکتر بێت لەوەی لە بڕگەی پێشوودا هاتووە، ئەوا سزایەک نایەتە کایەوە کە لە چوارەکی (1/4) ئەوپەڕی سزای دیاریکراو بۆ ئەو تاوانە تووندتر بێت.

لە 22ی ئابی 2025دا، دوای رازی نەبوونی لاهوور شێخ جەنگی بەوەی خۆی رادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێلی لالەزار. دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکران.

لە پێکدادانەکەی 22ی ئابی 2025دا، ئەوەی بە فەرمی راگەیێندرا گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەسی دیکە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە