Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە تەنیا بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە تەنیا بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

دانیشتووانی ژاڵەی سلێمانی: بۆنی کارگەکان هەراسانیان کردووین

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گوندی ژاڵەی جەزا جاف و گەڕەکەکانی ژاڵەی سەروو و خواروو لە باشووری رۆژهەڵاتی سلێمانی، نیگەرانن لە بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش و خنکێنەر و دەڵێن، زیاتر لە 40 هەزار کەس لەم ناوچەیە بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن.

فەرهاد ئەحمەد، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندی ژاڵەی جەزا جاف، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، بەردەوامیی ئەم بۆنە ناخۆشە ژیانی هەراسان کردوون و گوتی: "لە سەردەمی کۆرۆناوە تووشی نەخۆشیی هەناسەتەنگی و رەبۆ بووم، زۆرجار بەهۆی تووندیی بۆنەکەوە تاوەکو بەیانی خەوم لێناکەوێت."

هاونیشتمانییان سەرچاوەی بۆنەکە بۆ کارگەی ریسایکلین و شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک دەگەڕێننەوە و داوای بەدواداچوونی بەپەلە لە ئیدارەی سلێمانی دەکەن.

لە بەرامبەردا، کۆمپانیای ئاسیا بۆ وزەی نوێبووەوە، کە لایەنی بەرپرسیارە لە کارگەی چارەسەرکردنی پاشماوەکان، تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

هەندرێن حەمەساڵح عومەر، بەرپرسی بەشی کڕین لە کۆمپانیای ئاسیا بۆ وزەی نوێبووەوە، بە رادیۆی رووداوی رایگەیاند: "کارگەکەی ئێمە بە هیچ شێوەیەک بۆنی دەرەکی نییە و پرۆسەکە 100٪ دۆستی ژینگەیە. بەرهەمی کارگەکەمان کە بە کەرەستەی RDF دەناسرێت، وەک جێگرەوەی وزە بۆ کارگەکانی چیمەنتۆ بەکاردێت تاوەکو لە جیاتی نەوتی رەش بەکاریبهێنن."

هەندرێن حەمەساڵح دەڵێت، لە پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ زبڵدا هیچ جۆرە سووتاندنێک بەکارنایەت و ئاماژەی بەوە دا: "ئەو بۆنەی هاونیشتمانییان هەستی پێدەکەن ئێمەش هەستی پێدەکەین، بەڵام سەرچاوەکەی لە خوارووی ئێمەوەیە، کە سووتێنەری پاشماوە پزیشکییەکانی هەموو نەخۆشخانەکانی سلێمانییە."

سەبارەت بە ئاوی پاشماوەی زبڵەکانیش، هەندرێن حەمەساڵح گوتی یەکەیەکی تایبەتیان بۆ پاڵاوتن داناوە، تەنانەت لە رادەی پاکبوونەوەیدا "کێڵگەیەکی ماسیمان هەیە و ئاوی پاڵاوتووی کارگەی بۆ بەکاردەهێنین." ئەوەشی خستەڕوو کە رۆژانە لەنێوان 400 بۆ 1,100 تۆن زبڵیان بۆ دەهێندرێت و تەنیا کەمتر لە 20٪ـی کەرەستە بەکارنەهاتووەکان بە شێوازێکی زانستی و ئەندازیاری لەژێر خاک دەکرێن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە خاک یان کەشوهەوا بگەیێنن.

لای خۆیەوە، فازڵ عومەر، قایمقامی مەڵبەندی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێمە بەردەوام لیژنەی ژینگەییمان هەیە. هەر کارگەیەک سەرپێچی بکات و فلتەر بەکارنەهێنێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر. هەندێک شەویش لیژنەی تایبەتمان بۆ بەدواداچوون ناردووە و کارکردن لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە