Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاتی دۆزینەوەی رووفاتەکان

کاتی دۆزینەوەی رووفاتەکان

هەواڵە ناوخۆییەکان

پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو رووفاتانە دەکرێ لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان دۆزرانەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکدا، رووفاتی 10 کەس لە سنووری باکوور و باشووری کوردستان دۆزرایەوە، کە لە کاتی کۆڕەوەکەدا لە ساڵی 1991 گیانیان لەدەستداوە.


بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، رێکارەکانی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ رووفاتەکان دەستپێبکات، سەرەتا کاتی دۆزینەوەیان لە 9ی ئەیلوول گوترا رووفاتی هەشت کەسن، ئەمڕۆ ئاشکرا بوو کە رووفاتی 10 کەسن.

ئارام نووری، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە یەکشەممەی داهاتووەوە دەست دەکەن بە رێکارەکانی وەرگرتنی نموونەی ئەو رووفاتانە و دواتر رادەستی بەشی بەڵگە و تاوان دەکرێن لە وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ئەوەی پشکنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ بکرێ.

کەسوکاری ئەو قوربانییانەی کە لەکاتی کۆڕەوەکەدا لەو ناوچانە کەسوکاریان لەدەست داوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەتوانن سەردانی دادپزیشکیی دهۆک بکەن بۆ وەرگرتنی نموونە بۆ پشکنین.

بڕیارە دوای رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان، چاوەڕێی یەکلایی بوونەوەی پشکنینەکانیان نەکرێت و رووفاتەکان لە رێوڕەسمێکدا لە قەڵای نزارکێ لە سنووری دهۆک بە خاک بسپێردرێن.

دوای راپەڕینی باشووری کوردستان و لە 31ی ئاداری 1991، دەسەڵاتی ئەوکاتەی عێراق بە هەزاران تانک و زرێپۆش و فڕۆکە و هەلیکۆپتەری سەربازییەوە هێرشێکی زەوینی و ئاسمانیی فراوانی کردە سەر شارەکانی باشووری کوردستان و بە ملیۆنان هاونیشتمانی ناچاربوون ماڵ و شاری خۆیان جێبهێڵن و بەشێکیان روویانکردە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکەی دیکەش باکووری کوردستان، ئەو کۆچە بە کۆڕەوی ملیۆنی ناسراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە