Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە هەولێر و دهۆک کێشەی کەمی کارەبا هەیە؛ لە سلێمانی و هەڵەبجەش موەلیدەکان کاریان نەکردووە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات


رووداو دیجیتاڵ

کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەولێر و دهۆک کەمبوونەتەوە. ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێ، لە سەنتەری شار 10 کاژێر کارەبا دەدەن.


خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رۆژانە لە سەنتەری شاری هەولێر 10 بۆ 12 کاژێر موەلیدەکان کاردەکەن و کارەبا دەدەنە هاوبەشان".

سەبارەت بە گەڕەکەکانی دەرەوەی شار، خۆران خۆرانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، مانگی رابردوو لەو گەڕەکانە زیاتر لە سەنتەری شار کارەبا بڕاوە و نزیکەی 10 بۆ 14 کاژێر موەلیدە ئەهلییەکان کارەبایان داوەتە هاونیشتمانییان.

ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر داوا لە وەزارەتی کارەبا دەکات خشتەیەکی دیاریکراو بۆ موەلیدە ئەهلییەکان دیاری بکات، بەو پێیەی گەڕەک هەیە تەنیا یەک کاژێر کارەبای نیشتمانی دەبڕێ؛ بەشێک لە گەڕەکەکانیش رۆژانە دە کاژێر کارەبایان دەبڕێ.

پێشتر هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو: "مانگی رابردوو رۆژانە یەک کاژێر کارەبای موەلیدە دەدرایە هاونیشتمانییانی شارەکە بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و رۆژ هەیە موەلیدە ئەهلییەکان 10 کاژێر کار دەکات".

ئەم مانگە موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە کاریان نەکردووە. 

دۆخی کارەبا لە سلێمانی و هەڵەبجە ئاساییە. عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە رووداوی گوت: "ئەم مانگە تەنانەت یەک کاژێریش موەلیدەکانی سلێمانی کاریان نەکردووە و 24 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە".

سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان روونی کردەوە، نێوەڕاستی مانگی رابردوو تەنیا 40 خولەک کێشە لە چەند فیدەرێکی کارەبادا هەبووە و موەلیدەکان خراوەتە کار، جگە لەوە کار بە موەلیدە ئەهلییەکان نەکراوە.

بەگوتەی هاونیشتیمانیانی پارێزگای هەڵەبجەش، دۆخی کارەبا لە پارێزگاکە ئاساییە و مانگی رابردوو پڕۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاژێری دابینکردووە و موەلیدەکان کاریان نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە