Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە خورماڵ ئەمیرێکی شەرعی داعشمان دەستگیرکرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو لە قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە "ئەمیرێکی شەرعی گرووپێکی داعشمان دەستگیرکرد".

لە راگەیێندراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، "بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، لەئۆپراسیۆنێکدا دوای رووبەڕووبونەوەی چەکداری، کاژێر 23:20 خولەکی شەوی 12-9-2026 لە خورماڵ، توانییان ئەمیرێکی شەرعی داعش دەستگیربکەن".

دەشڵێت، "لە ماوەی (96) کاژێری رابردوودا، بەفەرمانی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایش، بە ماددەی (2)ی تیرۆر، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، توانییان دوو مەفرەزەی چەکداریی داعش دەستگیربکەن و لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی نهێنی داعش کە کۆی گشتییان دەکاتە (22) کەس".

هەروەها باس لەوە دەکات کە دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس و مامناوەند و بچووک و بۆمبی دەستی و دووربینی سەربازی و تەقەمەنی "کە بەنیاز بوون لە ناوەڕاستی مانگی 9دا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن".

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونیدەکاتەوە، "ئێستا سەرجەمیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە و سەرجەم بەڵگە و زانیارییەکان لە بەردەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدایە؛ لەکاتی دەستگیرکردنی ئەمیری شەرعی گرووپەکە، تەقە روویداوە، بەڵام توانرا ئەمیری شەرعی گرووپەکە دەستگیر بکەن و ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ زیانی گیانی کۆتایی هاتووە".

"لە داهاتوویەکی نزیکدا، کۆی گشتی دانپێدانان و سەرجەم بەڵگەکان بۆ رایگشتی ئاشکرادەکەین و سەرجەم ئەندامانی گرووپە دەستگیرکراوەکە لە رەگەزی کوردن"، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە