Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و موسەننا عەلی مەهدی ئەلتەمیمی، وەزیرى سەرچاوەئاوییەکانى عێراق

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و موسەننا عەلی مەهدی ئەلتەمیمی، وەزیرى سەرچاوەئاوییەکانى عێراق

هەواڵە ناوخۆییەکان

هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کشتوکاڵ و ئاو لیژنەی هاوبەش پێکدەهێنن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک لە بەغدایە و لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لیژنەی هاوبەش پێکدەهێنن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە بەغدا لەگەڵ عەبدولڕەحیم جاسم شەمەری، وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نەخشەڕێگەیەکی ستراتیژی بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستنی مافی جووتیاران و ئاسایشی خۆراک تاوتوێ کرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گوتی، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ رێکخستنی پرۆسەی بەرهەمهێنان، بەبازاڕکردن و سامانی کشتوکاڵیی رووەکی و ئاژەڵداری لە سەرتاسەری وڵاتدا. شاندی هەرێمی کوردستان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی کردووە بۆ وەرگرتنی تەواوی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی بڕەکەی پێش وەرزی چاندن.

یەکخستنی رۆژژمێری کشتوکاڵی، پێدانی دەسەڵاتی دەرکردنی بڕوانامەی (IPPC) بە هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکاریی هەناردەکردن، هەروەها لابردنی ئاستەنگیی بازگەکان لەبەردەم گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، پەلەوەر، ماسی و ئالیک بەرەو شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش پێکبهێندرێت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان. هەروەها بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی هاوبەش بۆ بەبازاڕکردن و بەشداریکردن لە لیژنەکانی کەرەنتینە و پڕۆژە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کەشوهەوا، تاوتوێ کران.

هەروەها بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێگەکانی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵدا کرا.  هەردوولا چەندین دۆسیە و ئاڵنگاریی بەردەم کەرتی کشتوکاڵیان تاوتوێ کردوون، بەجۆرێک کە ببێتە هۆی رێکخستنی جووڵەی بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن، هەروەها پاراستنی سامانی رووەکی و ئاژەڵداری لەپێناو بەرژەوەندیی جووتیاران و بەرهەمهێنەران لە سەرتاسەری وڵاتدا.

وەزیری کشتوکاڵی عێراق، بایەخی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا و یەکخستنی هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی خستەڕوو. هاوکات راسپاردەی دا کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەڕێگەی کاراکردنی لیژنەی تایبەتمەندی هاوبەشەوە چارەسەر بکرێن، کە ئەرکیان بەدواداچوونی کێشە و ئاستەنگەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەبێت.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق هاتووە، بێگەرد تاڵەبانی، گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک بکات.

هەر ئەمڕۆ لە بەغدا، بێگەرد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ موسەننا عەلی مەهدی تەمیمی، وەزیرى سەرچاوەکانی ئاویى عێراق، کۆمەڵێک دۆسیە و بابەتی پەیوەست بە سێکتەری ئاوی تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا چەندین بابەتی گرنگ خرانەڕوو، لەوانە نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان و دهۆک لەسەر بودجەی حکومەتی فیدراڵی هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئاماژە بە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی (باکرمان، مەنداوە، تەقتەق و دەلکە) کراو لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی ئاو ، شاندی هەرێمی کوردستان داوای پاڵپشتیکردنیان کرد لە بودجەی فیدراڵی لە کاتی وشکەساڵی، کەمئاوی و لافاو بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی پێداویستییە ئاوی و کشتوکاڵییەکانی هەرێم.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، داوا کرا حکومەتی عێراق هاوکاریی وەزارەت بکات لە پڕۆژەکانی ئاودێری و بەشداریکردنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بۆ، خول و کۆنفرانسە جیهانییەکان و سوودمەندبوون لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی بواری بەڕێوەبردنی ئاو و کەشوهەوا دەستەبەر بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا لێژنەیەک پێکبهێرێت بۆ چارەسەرکرنی ئەو دۆسیانەی پێویستیان بە ڕێکخستەوە هەیە و وزیری سەرچاوەکانی ئاویی عێڕاقیش سەردانی وەفدی هەرێمی بە گرنگ وەسف کرد بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی سێکتەری ئاو. 

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە