Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

هەواڵە ناوخۆییەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و تێیدا سێ بڕگەی سەرەکی پەیوەست بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، لێکەوتەکانی سەرژمێریی گشتی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵ تاوتوێ دەکات.


بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، لە کاژێر 10:30ـی بەیانی، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا کۆبوونەوەکە دەستپێبکات. بۆ ئەم کۆبوونەوەیە دوو کاژێر دیاریکراوە و لە کاژێر 10:30 تاوەکو 12:30 بەردەوام دەبێت.

لە بڕگەی یەکەمی کارنامەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دەخرێنەڕوو. ئەم تەوەرە لەلایەن وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە پێشکەش دەکرێ، تێیدا سەرجەم رێکار و ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەت بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانە، پەیمانگە و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، کە لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە دەخرێتەڕوو. لەم بڕگەیەدا خستنەڕوو و هەڵسەنگاندن بۆ نووسراو و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەکرێ سەبارەت بە پەسندکردنی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان.

هەر لە چوارچێوەی ئەم بڕگەیەدا، ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی کاریگەرییەکانی ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەکات لەسەر دیاریکردنی رێژەی پشک و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق. لە بەرامبەر بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵیشدا، کۆبوونەوەکە هەڵوێست و هەنگاوە پێویستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە دیاری دەکات.

تەوەری سێیەم و کۆتایی کارنامەکە، تەرخان کراوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە. لەم بڕگەیەدا، شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دوایین کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا دەخاتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە