Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی قەڵای هەولێر لە ئاسمانەوە؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی قەڵای هەولێر لە ئاسمانەوە؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

خێزانی شەهیدێک: نزیکەی ساڵێکە قیستی ئۆتۆمبێلەکەمان تەواو کردووە و تاپۆی خانووەکەمان بۆ ناگەڕێننەوە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

خێزانێکی شەهید لە شاری هەولێر دەڵێن، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ساڵێکە تەواوی قیستەکانی کڕینی ئۆتۆمبێلێکیان داوەتەوە، بەڵام بانکی ئاشووری نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان رەهنی سەر تاپۆی خانووەکەیان لانابات، بەمەش ناتوانن هیچ مامەڵەیەک بە خانووەکەیان بکەن.

بەهار ناسر، کە ئەندامی ئەو خێزانەیە، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، براکەی (حەسەن ناسر کانەبی) زیاتر لە دوو ساڵ پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بە قیست کڕیوە، بۆ ئەو مەبەستەش خانووی دایکیان (بەسێ ئیسماعیل مستەفا)، کە خێزانی شەهیدە، وەک بارمتە و رەهن لە بەڕێوەبەریی تۆماری خانووبەرە دانرابوو.

بەگوتەی حەسەن، نزیکەی ساڵێکە تەواوی قیستەکانیان بڕیوە و تەنانەت لە دوایین مامەڵەشدا 2,500 دۆلاری زیادەیان واسڵ کردووە، بەڵام بانکەکە هەر جارە و بیانوویەکیان پێدەدات و رەهنی سەر خانووەکە لانابات، لە کاتێکدا خانووەکەیان فرۆشتووە و ئێستا تووشی گرفت بوون.

مەسعود محێدین، پارێزەری بریکاردار حەسەن ناسر، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، چوار مانگە بەدوای ئەم کەیسەوەیە و گوتی: "لە نووسراوی ئاڵوگۆڕکراوی نێوان لقی هەولێری بانکی ئاشوور و بەڕێوەبەریی تۆماری خانووبەرەی دووی هەولێردا، ناوی نوێنەر یاخود بریکاری یاسایی و رێگەپێدراوی بانکەکە ئاماژەی پێ نەکراوە، بەوهۆیەوە فەرمانگەی تاپۆ داوا دەکات بە نووسراو نوێنەری یاسایی دیاری بکەن تاوەکو رەهنەکە هەڵبگیرێت."

پارێزەری کەیسەکە ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک سەردانی لقی هەولێری بانک دەکەن، پێیان دەڵێن دەبێت نوێنەری یاسایی لە بەغداوە دیاری بکرێت، لە کاتێکدا نووسراوی سەرەتایی رەهنەکە لە لقی هەولێرەوە دەرچووە.

رادیۆی رووداو بۆ وەرگرتنی روونکردنەوە پەیوەندی بە لقی هەولێری بانکی ئاشوورەوە کرد، بەڵام بەرپرسان و نوێنەرانی بانکەکە ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەبارەی گرفتەکەوە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە