Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارگەیەکی دروستکردنی بلۆک لە هەرێمی کوردستان

کارگەیەکی دروستکردنی بلۆک لە هەرێمی کوردستان

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی بلۆک لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

نرخی بلۆک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە. بەشێک لە خاوەن کارگەکانی دروستکردنی بلۆک دەڵێن، گرانبوونی چیمەنتۆ و گاز تێچووی دروستکردنی زیادکردووە و ناچاری کردوون نرخ بەرزبکەنەوە.


ئەحمەد جەمال، خاوەنی کارگەی بلۆک لە هەولێر، بە رووداوی گوت: "زیاتر لە یەک هەفتەیەکە نرخی چیمەنتۆ لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بەرزبووەتەوە. هەر تۆنێک چیمەنتۆ لە 52 دۆلارەوە گەیشتووەتە 81 دۆلار. دروستکردنی بلۆکیش بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە چیمەنتۆ دەبەستێت".

بە قسەی ئەحمەد جەمال، دوای گرانبوونی چیمەنتۆ، نرخی هەزار بلۆک لە هەولێر لە 300 هەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 400 هەزار دینار.

ئەو خاوەن کارگەیە دەڵێت گرانبوونی مادەی سەرەکی، تێچووی بەرهەمهێنانی زیاد کردووە و کاریگەری لەسەر بڕی بەرهەمی کارگەکانیش داناوە.

هاوکات کاوان بەختیار، خاوەنی کارگەی بلۆک لە سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند: "هەفتەی رابردوو هەزار بلۆکمان بە 475 هەزار دینار دەفرۆشت، بەڵام ئێستا نرخی گەیشتووەتە 600 هەزار دینار".

کاوان بەختیار باس لەوە دەکات کە پێش گرانبوونی نرخی چیمەنتۆ، کارگەکەی رۆژانە نزیکەی 20 هەزار بلۆکی بەرهەم دەهێنا، بەڵام ئێستا بڕی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە بۆ 8 هەزار بلۆک لە رۆژێکدا.

ئەو هاونیشتمانییە بەرزبوونەوەی نرخی چیمەنتۆ بە کەمبوونەوەی دابینکردنی گاز بۆ کارگەکانی چیمەنتۆ دەبەستێتەوە و دەڵێت: "حکومەتی عێراق پێشتر 55 ملیۆن لیتر گازی بۆ کارگەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دابین دەکرد، بەڵام ئێستا ئەو بڕە گازە بڕاوە. ئەگەر گاز بۆ کارگەکان دابین بکرێتەوە، نرخی چیمەنتۆ دادەبەزێتەوە و نرخی بلۆکیش هەرزانتر دەبێت".

لەبارەی هەمان بابەت، شێرزاد هاشم، خاوەنی کارگەی بلۆک لە دهۆک، بە رووداوی گوت: "نرخی یەک لیتر گاز لە 900 دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 200 دینار.

شێرزاد هاشم لەبارەی کاریگەریی ئەو بەرزبوونەوەیە دەڵێ، نرخی هەر تۆنێک چیمەنتۆ لە دهۆک لە 55 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 85 دۆلار و ئەمەش کارگەکانی ناچار کردووە بڕی بەرهەمهێنانیان کەم بکەنەوە و نرخ زیاد بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە