Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نووری گەرمیانی

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نووری گەرمیانی

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەرپرسێکی باڵا لە هەولێر: دەستگیرکردنی نووری گەرمیانی پەیوەندیی بە یەكێتیبوونییەوە نییە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ هونەرمەندی میللی شاری هەولێر نووری گەرمیانی دەستگیرکرا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دەستگیرکردنەکەوە دەنگۆی جیاواز بڵاوبوونەتەوە، بەرپرسێکی باڵا و ئاگادار دەڵێت، "بەپێی یاسا و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە".


بەرپرسێکی باڵا و ئاگادار، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ هونەرمەندی گۆرانیبێژ نووری گەرمیانی بە فەرمانی دادوەر و بەگوێرەی یاسا دەستگیرکراوە".

نوری گەرمیانی، لە ساڵی 2021 وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی و راوێژکاری هونەریی مەڵبەندەکە دەستبەکاربووە، بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، کە گوایە بەهۆکاری سیاسی دەستگیرکراوە، بەڵام بەگوتەی ئەو بەرپرسە: "بابەتەکە پەیوەندی بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییەوەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاستەوە نییە".

بەگوتەی ئەو بەرپرسە، نووری گەرمیانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و لە زیندانی پۆلیس راگیراوە.

رووداو چەند جارێک پەیوەندی بە گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.

نوورەدین عوسمان، ناسراو بە نووری گەرمیانی لە ساڵی 1969 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، تاوەکو پۆلی 6ی سەرەتایی خوێندووە، لە ساڵی 1984 یەکەم کلیپی گۆرانی و لە ساڵی 1989شدا یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە، کارمەندی بەشی توێژینەوەی گۆرانی و میوزیکە لە بەڕێوەبەرایەتیی هونەری میوزیک لە هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە